وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی یەکێکە لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنی جیهانی عەرەبی

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژن دیاریکرا لەسەر ئاستی جیهان عەرەبی.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٩ی کانوونی دووەم، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەویەکی ئەنجامدا لەگەڵ د.ئەمال کەهلا سەرۆکی دەزگای هیوا بۆ ڕێکخستن و خوێندن و کۆنفرانسەکان، سەرۆکی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی باڵیۆزی ژنان و گەنجانی عەرەب و سەرۆکی کۆمپانیای بەڵێندەر کرد.

 

دوای باسکردنی کۆنفرانسی گەنجان و ژنان، د.ئەمال کەهلا باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری کوێستان محەمەد کرد لە بواری ئاشتی، کە وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنی جیهان دیاریکرا و ئەو قەڵغانەی پێبەخشرا کە دەبێت بە باشترین کەسایەتی لەو ١٠٠ کەسە لە میسر و جیهانی عەرەبی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی.