نگین ڕۆستەمی بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا

نگین ڕۆستەمی، ژنێکی خەڵکی سنەیە و قوربانیی سیستەمی پیاوسالاری و کۆمەڵگەیە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە سنە گیانی لەدەستدا.

سنە

 

شەوی ڕابردوو، ٢٩ی کانوونی دووەم، نگین ڕۆستەمیی ٣٠ ساڵ، دایکی چوار منداڵ، دوای مانەوەی شەش ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە، گیانی لەدەستدا.

 

٢٣ی کانوونی دووەم نگین ڕۆستەمی لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی نی، کەسێکی نەناسراو بەنزینی بەسەردا ڕشت و زیاتر لە ٪٩٠ی جەستەی سووتاوە، بەهۆی زۆری سووتانەیەکەوە، شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.

 

جێی ئاماژەیە نگین چەند جارێک لەلایەن ئەو پیاوەی پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.