سبەینێ لە شاری سلێمانی مەراسیمی ماڵئاوایی لە ئامینە کارا بەڕێوەدەچێت

سبەینێ لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ماڵئاوایی لە ئەڤین گۆیی-ئامینە کارا، یەکێک لە شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت.

سلێمانی

 

٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و هاوکاتی ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس، ئامینە کارا-ئەڤین گۆیی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، میر پەروەر-محەمەد شیرین ئایدن، ئەندامی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و عەبدوڕەحمان کزل، نیشتمانپەروەری کورد شەهیدکران.

 

دوێنێ لە مەراسیـمێکی شکۆداردا شەهیدانی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس، لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە لە ڤیلەرز لی بێل لە پاریسەوە، بە پێشکەشکردنی تاجەگوڵینە، بەرەو زێدی خۆیان ماڵئاواییان لێکرا، هەریەک لە شەهیدان ئامینە کارا لە مەخمور، میر پەروەر لە مووش و عەبدولڕەحمان کزل لە قارسی باکووری کوردستان بە خاک دەسپێردرێن.

 

سبەینێ، ٥ی کانوونی دووەم تەرمی تێکۆشەری ڕێگای ئازادیی کوردستان، شەهید ئامینە کارا-ئەڤین گۆیی دەگاتەوە شاری شاری سلێمانی و کاتژمێر ٩:٠٠ی پێش نیوەڕۆ لە مزگەوتی ئەحمەدى حاجى عەلى بە مەڕاسیمێکی جەماوەری ماڵئاوایی لێدەکرێت و بەرەو مەزاری شەهیدانی قەندیل لە باشووری کوردستان بەڕێدەکرێت.