ئەو ژنەی کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا برینداربوو، گیانی لەدەستدا

دەوڵەتی تورک بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی "مزگەوت"ی ناوچەی تربەسپی، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ ژن و منداڵێک برینداربوون، ئەمڕۆ "سەورە مەتەر" گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٤ی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی تورک بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی "مزگەوت"ی ناوچەی تربەسپی کانتۆنی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشەکە کرایەسەر کارگەی مریشک و سێ ژن و یەک منداڵ برینداربوون، بەپێی زانیارییەکان، ناوی بریندارەکان ئەمانەن؛ ئایشە خەلەف عەلی، جەواهیر خالید محەمەد و سەورە مەتەر و یەکێک لە منداڵەکانیش ڕیهام عەزام عەلییە.

 

یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی سەورە مەتەر، دایکی ٥ منداڵ، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی پزیشکان بەهۆی سەختی برینەکەی، بەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم گیانی لەدەستدا.