لە سیستان-بەلوچستان خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کە لە هەفتەی "هەینی خوێناوی" ڕژانە سەر شەقامەکان، دوێنێش ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون، لە شاری جوانڕۆش حکومەتی ئێران سەرباز و پۆلیسی بە شارەکەدا بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

دوای هێرشە خوێناوییەکەی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ڕۆژی هەینی کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئەنجام درا، هەموو هەینییەک لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت، ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا گیانیان لەدەستداوە یاد دەکرێنەوە و کار بۆ ئاشکراکردن و سزادانی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکە.

 

ئەم هەفتەیە (دوێنێ) لە شاری زاهیدان پایتەختی پارێزگاکە، دوای نوێژی هەینی، هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دروشم دژی حکومەت ڕێپێوانیان کرد، سیستان و بەلوچستان دروشمی "بمرێ سیخوڕ-بەسیج"، "بمرێ خامەنەیی"، "سوپای ئێران تاوان دەکات" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە و پەیامی ناڕەزایەتییەکان درێژەی پێدرا. جگە لە زاهیدان، لە ناحیەی ڕاسک و دزاپ ڕێپێوان و خۆپیشاندانیش بەڕێوەچوو. لە میانەی چالاکییەکان ئاڵا و لافیتە و پۆستەری خامنەیی و بەرپرسانی حکوومەتی ئێران سووتێنران.

 

 

بڵاوەپێکردنی سەرباز و پۆلیس لە شاری جوانرۆ

پۆلیسی ڕژێمی ئێران لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بڵاوەیان پێکراوە، ئەمەش دوای هێرش بۆسەر سەردانیکارانی گۆڕستان بۆ یادی چلەی ئەو کەسانەی لە جوانرۆ گیانیان لەدەستداوە، دێت، جێگیرکردنی سەرباز و پۆلیس لە شارەکەدا زیادیکردووە، دوێنێ زرێپۆشی سەربازی بە کاروانێک هاتنە ناو شارەکەوە و زۆرێک لە شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی ناو شار و "ڕێوشوێنی ئەمنی" توند لە کاتی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە شارەکە گیراوەتەبەر.