دووبارە چین پەنا بۆ کەرەنتین و خوێندنی ئۆنلاین دەباتەوە

گەورەترین شاری چین، شانگهای، فەرمانی بە زۆربەی خوێندنگەکانی کردووە، کە لە کاتی بەرزبوونەوەی کەیسەکانی کۆڤید، پۆلەکان بە ئۆنلاین وانە بخوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە لە چێن ڕوو لەزیادبوون دەکات و بەو هۆیەوە دووبارە پەنا بۆ خۆپاراستن و کەرەنتین دەبرێت، بە گوێرەی نوسینگەی پەروەردەی شەنگەهای، لە ڕۆژی دووشەممەوە پەرستگاکان و سەنتەرەکانی چاودێری منداڵان دادەخرێت.

 

سنوردارکردنەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینیەوە ئاسان کرابوو، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا شەپۆلێک ناڕەزایی سەریهەڵدا، کە پێیانوایە کەمکردنەوەی ڕێکارەکان بووەتە هۆی زیادبوونی بڵاوبونەوەی کۆڤید لە چین.

 

گۆڕانە گرنگەکان لە سیستمی تاقیکردنەوەی کۆڤید و ڕاپۆرتی وڵات، دژواری کردووە کە بزانرێت ڤایرۆسەکە چەندە بەربڵاوبووەتەوە، بەڵام نەخۆشخانەکان و دەزگا پزیشکییەکان لەژێر فشارێکی زۆردان، کە ناوەندەکانی تەندروستی کاتی و ئاسانکاری چاودێریی چڕ لە سەرتاسەری وڵات دایانمەزرێنن.

 

لە شانگهای راپۆرت دراوە کە٢٣٠ هەزار قەرەوێڵەی زیاتر لە نەخۆشخانەکان لە بەردەستدایە و هەندێک لە خوێندگەکانی شارەکەش پێشتر وانەی کەسییان وەستاندووە، چونکە مامۆستایان و ستافەکان نەخۆشن.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی شەممە لە سایتی ویچات، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چینی بڵاوکراوەتەوە، نوسینگەی پەروەردەیی شەنگەهای ڕایگەیاند کە زۆربەی گروپەکان لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە بەرەو فێربوونی ئۆنلاین دەڕۆن، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەو ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی تەندروستی مامۆستایان و خوێندکارانە.

 

هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چینی ستایشی بڕیارەکەیان کرد و ڕازی بوون بەوەی کە باشترینە خوێندکارەکان لە ماڵەوە بمێننەوە، هەندێکی تر گلەییان کرد دەربارەی کاریگەری فێربوونی ئۆنلاین لە پەیوەندی لەگەڵ فێرکردنی کەسی و ئەو زیادەی کە لەسەر دایک و باوک دەکەوێت.