زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەوین: لە سێدارەدان ڕابگرن

کۆمەڵێک لە زیندانییە سیاسییە ژنە زیندانیکراوەکانی زیندانی ئەوین کاردانەوەیان دژی سزای سێدارەی خۆپیشاندەران نیشاندا و لە نامەیەکدا ڕایانگەیاند، لەسێدارەدانی موحسین شیکاری وەک ناڕازییەکی سەر شەقام تاوانێکی ڕوون بوو کە جیهانی سەرسام کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ١٢ی کانوونی یەکەم، کۆمەڵێک لە ژنانی زیندانییە سیاسییە زیندانیکراوەکانی زیندانی ئەوین، نامەیەکیان بڵاوکردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە سەرکوتی توندوتیژی و دڕندانەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە دژی خۆپیشاندەرانی ئێران و لە سێدارەدانی موحسین شێکاری، یەکێک لە خۆپیشاندەران، وەک تاوانێکی ڕوون، ڕاشیانگەیاند دژی سزای لەسێدارە بەسەر خۆپیشاندەراندا ئێمە لە نوسینگەی ئەفسەری پاسەوانی بەشی ژنانی زیندانی ئەوین، بە وتنەوەی دروشم و سرود پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەکەین.

 

دەقی بەیاننامەی ژنانی زیندانی سیاسی؛

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئێمەی خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی ئێران، بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی یەکگرتوو بووین و لە شار و گوندەکان، شەقام و ماڵەکانمان، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ڕاوەستاوین.

 

سەرکوتکردنی دڕندانە و بەرفراوانی حکومەت لە سەرانسەری وڵاتدا بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییە بەهێزەکانی سەر شەقامەکان و لە جیاتی پاشەکشەکردن لە کوشتن و سەرکوتکردنی سەر شەقامەکان، حکومەت هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە ناوە و دەستیکردووە بە لەسێدارەدان بۆ دروستکردنی تۆقاندن. لە سێدارەدانی ئەوانەی شان بە شان لە شەقامەکاندا وەستابوون. لەسێدارەدانی موحسین شیکاری وەک ناڕازییەکی سەر شەقام تاوانێکی ڕوون بوو کە جیهانی سەرسام کرد.

 

بەگوێرەی ئەو پەیمانەی لە دڵماندایە، بەگوێرەی ئەو دەستە گەرمانەی کە بەیەکەوە گرتوومانە، بەگوێرەی ئەو هاوارەی لە سنگمانەوە هەڵدەکشێت، بەگوێرەی ئەو ڕق و کینە نەشکاوەی لە قوڕگماندایە، با بەتەنها جێیان نەهێڵین و بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەوانەی لە زینداندان و ڕاگرتنی سووڕی کوشتنی حکومەت بوەستینەوە، با ڕاپەڕین بۆ دڕاندنی پەتی قوڕگی گەنجەکانمان و شکاندنی دارە بەرزەکانی مەرگ.

 

هیچ ڕێگایەکی تر نییە! ئەمجارە با بە هاواری "سێدارە ڕابگرن" شەقامەکانی شار بتەنین و بە هێز و گشتگیری زیاترەوە درێژە بە مانگرتنەکان بدەین، ئێمەش لەگەڵ ئێوەین، هەرچەندە لە زیندانداین، بەڵام پشتیوانی خۆمان بۆ "شەقام" ڕاگەیاندووە، کە بەهۆی سزای زیندانییە لێی بێبەش بووین، هەروەها بۆ دەربڕینی دژایەتی خۆمان بۆ لەسێدارەدان لە نوسینگەی ئەفسەری پاسەوانی بەشی ژنانی زیندانی ئەوین لە ١٢ی کانوونی یەکەم بە وتنەوەی سرودێک و دروشم ناڕەزایەتی دەردەبڕێن.