"پێویستە تێکۆشان و هەنگاوی ڕاستگۆیانە لە دژی دەستدرێژی سێکسیدا بگیرێتە بەر"

حوریە حەمدی، سەرۆکی کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵان لە بارۆی ئامەد، داوای لەدادگاکانی تورکیا کرد کەهەنگاوی ڕاستگۆیانە دژی تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی بگرنەبەرو ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی کاریگەر لەگەڵ هەموو دامەزراوەکاندا مەرجێکە.

مەدینە مامەد ئۆغڵۆ

 

ئامەد- دەربارەی قادر ئیستەکلی کە دامەزرێنەری دەزگای هیرانووری یەکێک لە لقەکانی ئیسماعیلاگا و یوسف زیا گوموشەل کچە ٦ ساڵانەکەی هاوسەرگیری کرد و دایکی فاتما گوموشەلیش بە تاوانی "بە شێوەی زنجیرەیی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵێک" تۆمار کرا، "ئەو تۆمەتەی کە لەلایەن داواکاری گشتی ئەنادۆڵۆی ئیستانبولەوە تەواو کرا، لەلایەن دادگاوە پەسندکرا و لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ لە دووەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنادۆڵو لە ئیستانبول یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە ئەنجام دەدرێت، دەربارەی یوسف زیا گوموشەڵ و دایکە فاتما گوموشەڵ بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی لە منداڵێک" بە"هاوسەرگیری" تۆمەتبار کران، هەروەها "بەشێوەی زنجیرەیی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان" و دەربارەی قادر ئیستەکلی، هاوسەرگیری پێکردن و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ داوای سزای زیندانی کرا و دەبێت یوسف زیا گوموشەل و فاتما گوموشەل و قادر ئیستەکلی لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ بچنە دادگا.

 

ڕووداوەکان لە ئامارەکان زیاترن

 دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لە تورکیا ڕوو لە زیادبوون دەکات و دەزانرێت کە چەندین ڕووداو ئاشکرا نەکراون و بڵاو نەبوونەتەوە، پارێزەر حوریە حەمدی، سەرۆکی لیژنەی مافەکانی منداڵان لە بارۆی ئامەد، کە بابەتەکەی بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەهۆی سەختیی راپۆرت و دەستنیشانکردنی تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی، ڕووداوەکان لە شوێنی فەرمی بەدەگمەن دەبیسترێن و ئاماژەی بەوەدا کە دۆخەکە بەم شێوەیە نییە لە پڕۆسەی ژیان لەگەڵ هەواڵی دەستدرێژی سێکسی لە شوێنە جیاوازەکانەوە دێت.

 

"لەماوەی ساڵێکدا هەزار و ٢٤٠ داواکاری بۆ لایەنە دادوەرییەکان کراوە"

حوریە حەمدی ئاماژەی بەوەدا کە وەک لیژنەی مافەکانی منداڵان لە بارۆی ئامەد لە نێوان تشرینی دووەمی ٢٠٢١ و کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا داتای توندوتیژی سێکسیان هەبووە، وتی: "لەنێوان ئەم بەروارانەدا هەزار و ٢٤٠ داواکاری بۆ لایەنە دادوەرییەکان کراوە زانیاری لەسەر ٨٦٥ لەو منداڵانە هەیە کە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، لە پرۆسەی ژیاندا هەموو ئەو منداڵانەی کە لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە دەستدرێژی سێکسیان لەسەر کراوە، لە لایەن دادوەرییەوە ڕەچاو ناکرێت".

 

"دادوەر هیچ منداڵێک ڕەچاو ناکات و کارەکە بەهێز دەکات"

حوریە حەمدی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "هەڵوێستی کەسانی پیشەگەر لەناو سیستمی دادوەریدا گەورەیی ئەو خراپەمان نیشان دەدات کە ڕووبەڕووی دەبینەوە، لە کۆتایی دادگاییەکەدا دەرئەنجامێک کە منداڵەکە بە نەبوو هەژمار دەکرێت و کردارەکە بەهێز دەبێت دێتە پێشمان و ئەمە نابێت بە سەربەخۆیی لە سیاسەتەکانی ئێستای دەوڵەتدا ڕەچاو بکرێت".

 

"پێویستی بە سیستمی بەرگری بێ کەموکوڕی هەیە"

حوریە ئاماژەی بەوەدا کە بەسیستمێکی ئاسایی پاراستنی منداڵ پێویستە، هەموو ئەو منداڵانەی کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە ژێر تاواندان تێگەیشتنی منداڵیان لە سیستم هەیە، کاری بەڕێوەبردنی هەموو دامودەزگاکان هەیە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و ڕێوشوێنی ڕێگری و پاراستن دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت وتی: "کاتێک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر منداڵ و لە ژیانی کۆمەڵایەتی دادەبڕێت و ناتوانێت درێژە بە خەێندن بدات، دەبێت دەستبەجێ جیابکرێتەوە و ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دابندرێت".

 

"دەبێت تێکۆشانێکی کاریگەر لەگەڵ هەموو دامەزراوەکاندا ئەنجام بدرێت"

حوریە حەمدی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵان شوێنکەوتووی ڕووداوەکان دەبن و داوای لابردنی بەربەستەکانی بەردەم داواکارییەکانی دەستێوەردانی دادوەریی لە خاڵی چاودێریدا کرد و وتی: "ئێمە وەک ناوەندی مافەکانی منداڵان لە بارۆی ئامەد داوای بەشداریکردنی دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی دەکەین لە حاڵەتی ئەو داواکارییانەی کە بۆ ئێمە کراوە و بە شێوەیەکی کاریگەر چاودێری ئەو دۆسێیانە دەکەین، داواکاری بەشداری یەک لایەنی ئەو تێکۆشانەیە کە ئێمە لە دادگاکاندا دەڕۆین هەرچەندە زۆرێک لەداواکارییەکان بۆ بەشداریکردن لەلایەن دادگاکانەوە بەناحەق ڕەتدەکرێنەوە، بەڵام ئێمەش پێمانوایە داواکاریەکانی بەشداریکردن یارمەتیدەرن لەپڕۆسەی دادگاییکردنی کاریگەردا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە کۆکردنەوەی داتا و ڕاپۆرت و کارنامەی کار لەگەڵ تۆڕەکانی بەشدار لە تێکۆشانی دژی دەستدرێژی سێکسی ئەنجام دەدەین، "ئێمە دەتوانین تێکۆشانێکی کاریگەر ئەنجام بدەین لە دژی دەستدرێژی سێکسی لەگەڵ ئەو پێکهاتانەی کە لەلایەن هەموو ئەو دامەزراوانەوە ڕێکخراوە کە لە مەیدانەکەدا کار دەکەن".