ژمارە ٢١٦ گۆڤاری تروسکە کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری تروسکە بڵاوبوەوە و بابەتەکانی ئەم ژمارەیەی تایبەتە بە خەباتی ژنان و تیرۆرکردنی ژنە تێکۆشەر ناگیهان ئاکارسەل و چەندین بابەتی دیکە.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و ھزری تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان، گۆڤاری تروسکە ژمارە ٢١٦ بەر دیدی بەر دیدی خوێنەرانی هێژا، مێژووی تروسکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و لە سەرەتای درووستبوونییەوە بە مەبەستی خزمەتکردن و بەهێزکردنی توانا فکرییەکانی ژنان و بەئاگاهێنانەوەی ژنان لە پرسەکانی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵگا و جیهان کاریکردووە.

 

ناوەڕۆکی ژمارەکە پێکهاتووە لە چەندین بابەت، وتووێژ "ناگیهان.. ژنێک گەڕیدەی حەقیقەت" لە نووسینی نەجیبە قەرەداغی و ـ خەندە حەمید  ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە بڕگەی هزری دەربارەی هاوژیانی ئازاد  لە ئامادەکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

ـتێڕوانینی پاولۆ فرێری بۆ چەمکی پەروەردە و باسێک لە ئامرازەکانی پەروەردەی ستەملێکراو  "ئامارا باشوور"، بابەتێک دەربارەی ژن، ژیان، ئازادیی - سەرچاوە: نوژنها، ژیان و پرۆفایلی ناگیهان ئاکارسەل - تروسکە

بڕگەی سیاسی بە ناوی پەیکەرە کەڕوڵاڵەکان، دونیای دیموکراسییان لە نووسینی مژدە عەلی

چەند بابەتێکی دیکە بە ناوی بۆچی خەباتی (ژنانی) ڕۆژهەڵات بە بەراورد بە دۆخی پێشوو ڕادیکاڵترە؟ لە نووسینی هێرۆ خوسرەوی، و  دەسەڵاتی ستەمکار ئازادی فەراهەم ناکات لە نووسینی گەردە مامەحەمە، بابتێکی دیکەش بە ناوی ژن ڕەگ و جەوهەری ژیانە - سەرچاوە: نەوای ژن