دوای پێنج ڕۆژ هێشتنەوەی، تەرمی ناگیهان ئاکارسەل بەڕێگەی زەمینی ڕەوانەی زێدی خۆی کرا

دوای ڕەوانەکردنی تەرمی ناگیهان ئاکارسەل لەسەر شانی ژنان، لە شاری سلێمانییەوە بەرەو شاری هەولێر بە مەبەستی بردنەوەی بۆ شاری کۆنیای وڵاتی تورکیا، لە شاری هەولێر دوای پێنج ڕۆژ هێشتنەوەی بەرەو زێدی خۆی بەڕێکەوت.

ناوەندی هەواڵ

 

ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس، لە ٤ی تشرینی یەکەمدا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لەلایەن میتی تورک و بە ڕێگای سیخوڕی تیرۆرکرا، دوای مەراسیـمێکی بە شكۆ لە ٨ی مانگدا لە شاری سلێمانییەوە لەسەر شانی ژنان بەرەو شاری هەولێر بەڕێکرا.

 

بڕیاربوو تەرمی ناگیهان ئاکارسەل لە ڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە بنێردێتە شاری ئەنقەرەی وڵاتی تورکیا و لەوێوە بەرەو کۆنیای زیدی ئەو ڕۆژنامەنووسە ببرێت و بەخاک بسپێردێت، بەڵام لە شاری هەولێر لەلایەن کونسوڵخانەی تورکیاوە بە بیانووی جۆراوجۆر بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ، لە ڕۆژی شەممەوە تا ئەمڕۆ هێڵدرایەوە.

 

دواجار ئەمڕۆ، ١٢ی تشرینی یەکەم لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە باشووری کوردستانەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێکەوت.