٧٠٠ منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ٧٠٠ منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵانیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە دوێنێ بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠٠ منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە وەرزی نوێی خوێندن دەستیپێکردووە و سكچوون و ڕشانەوە و پەتای وەرزی لەنێو منداڵان زیادیكردووە.

 

بەپێی وتەی دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بە منداڵان لەشاری سلێمانی ڕێژەی هێنانی منداڵی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەیان ڕووی لەزیادبوون كردووە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکرێت پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە نزیکەی ٧٠٠ منداڵی نەخۆش هێنراون بۆ بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی منداڵان و ١٣٧ منداڵی نەخۆش داخڵ كراون و نزیكەی ٧٠ منداڵی نەخۆش لە بەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بینراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لە بەشی فریاكەوتن بووە و بەشێكیان لە بەشی منداڵی تازە لەدایكبوو بووە.