لە ئەوروپا دژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل گردبوونەوە

کوردان لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی.

ناوەندی هەواڵ

 

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا و خەڵکی هۆڵەندا، بەلجیکا و ئەڵمانیا ڕژانە سەر شەقامەکان، دژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل.

 

برۆکسل

لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی برۆکسل چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکیەدا کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی بەلجیکا ڕێکخرابوو، خەڵکێکی زۆر بەشداریان تێداکرد و وێنەکانی ناگیهان ئاکارسەل لەلایەن ژنانەوە بەرزکرانەوە، و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

 

چالاکوانان ڕایانگەیاند کە پەیوەدندی زۆر ڕوون هەیە لە نێوان ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس ئەنجامدرا، تیایدا ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرانە ئامانج، کۆمەڵکوژی کۆبانێ لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ سەرکردەکانی کۆنگرە ستار کرانە ئامانج، دواجاریش ناگیهان ئاکارسەل تیرۆر کرا.

 

درێسدین

ئەنجومەنی ژنانی درێسدێن لە شاری ئەلبێرتپلاتز بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و تێیدا ئیدانەی تیرۆرکردنی ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل کرا.

 

ستۆکهۆڵم

لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکییەک دژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ئامارای ژنانی کورد لە گەڕەکی درۆتینگگاتان بەڕێوەچوو. جگە لە کورد، چالاکوانی ناوداری ژینگەپارێز گرێتا تونبێرگ و هاوڕێکانیشی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، چالاکوانان دروشمی "کۆتایی بە فرۆشتنی چەک بە تورکیا" بهێننیان بەرزکردبووە.

 

تونبێرگ ئاماژەی بەوەدا، تێکۆشانیان بۆ ژینگەش بەرخۆدانێکە و نیشانی دەدات، کە ژنان و سروشت وەک یەکن و وتی: "زۆر لایەن ئەوە نابینێنێت، کە ژنان و سروشت یەکن و یەک پارچەن، هەندێکجار ژینگەپارێزەکانیشمان ئەمە نابینن".