چالاکی کولتووری سێهەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان

سەما و مۆسیقای ژنانی ئەفریقا لە سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس نمایشکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە ٤ی ئەیلولەوە دەستیپێکرد و تا ١٠ی ئەیلول لە تونس بەردەوام دەبێت، ژنانی توێژ و نەتەوە جیاوازەکان لە نزیکەی ٣٠ وڵاتی جیهانەوە لە کۆنفرانسەدا بەشداریان کردووە و لە پێنجەمین ڕۆژدا بەردەوامن لە کار و چالاکیەکانیان.

 

بەرنامەی هونەری و کولتووری بەشێکە لە کۆنفرانسەکە و هەموو شەوێک ژنانی ئامادەبووی کۆنفرانسەکە هەوڵدەدەن بە پێشکەشکردنی چالاکی کولتووری و هونەری، کولتووری ناوچەیی و کیشوەری خۆیان نیشان بدەن.

 

شەوی ڕابردوو لە درێژەی کار و چالاکییە کولتوورییەکاندا، ژنانی کیشوەری ئەفریقا چالاکییە کولتوورییەکانی خۆیان پێشکەش کرد.