٨ شاخەوان لەکاتی سەرکەوتن بەسەر چیای کلۆچێڤسکایا سپوکا لە ڕووسیا گیانیان لەدەستدا

لە گروپێکی شاخەوانی ١٢ کەسیدا ٨ شاخەوان لە کاتی سەرکەوتن بۆ لوتکەی چیای گڕکانی کلۆچێڤسکایا سپۆکا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گروپێکی شاخەوانی ١٢ کەسیدا، ٨ کەس کە هەفتەی ڕابردوو چوون بۆ لوتکەی چیای گڕکانی کلۆچێڤسکایا سپۆکا لە کاتی سەرکەوتندا گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، شاخەوانەکان لە گروپێکی ١٢ کەسدا بوون بە سەرۆکایەتی دوو کەس، دوای سەرکەوتنیان بۆ لوتکە، ٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش تووشی شکان بووە، دوای دۆزینەوەی دوو شاخەوانی دیکە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٨ کەس و ٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چیای گڕکانی کلۆچێڤسکایا سپۆکا لە ڕووسیا بەرزییەکەی ٤٧٥٤ مەترە و یەکێکە لە بەرزترین چیاکانی ڕووسیا و ژمارەیەک لەو شاخەوانانە لە بەرزی ٤٢٠٠ مەتر کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.