فیردەوس بابات بە چەکی پاسەوان کوژراوە

له‌ ئه‌نجامی توێكاری ته‌رمی فیرده‌وس بابات كه‌ له‌ ناوچه‌ی قله‌بانی شرنا‌خ دۆزرایه‌وه‌، ئاشكرابوو كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و دواتر بە چەکی پاسەوان كوژراوه‌.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

شرناخ- دوو ڕۆژ لەمەوبەر تەرمی فیردەوس بابات لە ناوچەی قلەبان لە ڕووباری هێزل دۆزرایەوە، دواتر ئەحمەد بابات دەستبەسەرکراو خرایە ژێر چاودێرییەوە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان، ئەحمەد بابات لە وەرگرتنی وتە لێی مافی بێدەنگبوونی وەرگرت، لە دادگا دانی بەوەدا نا کە فیردەوسی کوشتووە، لە ڕاپۆرتی توێکاریدا، ١٧ گولـلە لەسەر جەستەی فیردەوس دۆزرایەوە، بینینی ژنێکی گەنج بە بێ جلوبەرگ گومانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەری دووپاتکردەوە.

 

لەسەر لەشی فیردەوس شوێنی ئەشکەنجە و ١٧ گولـلە هەیە

له‌ ئه‌نجامی ڕاپۆرتی توێكاریدا ئاشكرابوو كه‌ فیرده‌وس بابات به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كوژراوه‌، له‌سه‌ر ته‌رمی فیرده‌وس شوێنی لێدان، چه‌قۆ و گولـله‌ بینراوه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌سه‌ر ملی فیرده‌وس شوێنی گوریس هه‌بووه‌. هه‌روه‌ها ئاشكرابووه‌ كه‌ پیتی ئا به‌ چه‌قۆ له‌ سه‌ر پشتی فیرده‌وس هه‌ڵكۆڵدراوه‌ و به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كوژراوه‌.

 

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شرنا‌خ ڕاگه‌یه‌ندراوی بڵاوكرده‌وه‌ و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی فیرده‌وسی داوە نكۆڵی له‌ تاوانه‌كه‌ی كردووه‌. ناوه‌ندی ژنانی سه‌ندیكای شرناخیش باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌وان چاودێری دۆسیه‌كه‌ ده‌كه‌ن. 

 

ناوەندی ژنان لێدوانێکی نووسراوی بڵاوکردەوە

ناوەندی مافی ژنانی کۆمەڵەی ژنانی شرناخ لەسەر هەژماری میدیایی خۆی لێدوانێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە ئەوان بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.