ورمێ، دایكێك و منداڵە ٧ ساڵەكەی بە هۆی مینەوە بریندار بوون

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە گوندی "کوران"ی سەر بە ورمێ منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ و دایکی بەهۆی مینەوە بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، لە گوندی کورانی سەر بە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مینێکی دژە تانک کە لەو ناوچەیە چێندراوبوو، تەقییەوە و لە ئاکامدا دایکێک و منداڵە پێنج ساڵانەکەی بریندار بوون.

 

کچێکی تەمەن ٧ ساڵ بەناوی "روناهی خودایی" لەکاتی یاریکردندا لە یاریگای پشت ماڵەکەیاندا، شتێکی نەتەقیوەی دۆزیەوە و چووە ماڵەوە بۆ ئەوەی پیشانی دایکی بدات، كاتێك دایكی روناهی، "مریەم خودایی" مینه‌كه‌ له‌ ده‌ستی كچه‌كه‌یدا ده‌بینێت، به‌خێرایی مینه‌كه‌ له‌ ده‌ستی كچه‌كه‌ی وەردەگرێت تا فڕێی بدات، بەڵام لە دەستیدا دەتەقێتەوە.

 

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، مریەم عزیزوەند و منداڵە ٧ ساڵەکەی روناهی خوداییش بریندار بوون و بۆ چارەسەر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی تەبرێز.

 

ئەو ناوچەیەی مریەم و روناهی تیایدا بەهۆی مینەوە بریندار بوون دەوترێت، چاندنی مینەکان دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ئێران و عێراقەوە کە تا ئێستا ماوەتەوە، هەروەها ئەم ڕووداوە یەکەم ڕووداو نییە کە هاوڵاتیان بەهۆی مینەکانی سوپای پاسدارانەوە لەناوچە سنورییەکان بریندار ببن و گیان لەدەستبکەن.