ئێران، لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکدا زیاتر لە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکدا لە باشووری ئێران، گوندی سایەخۆش زیانێکی زۆری بەرکەوت و زیاتر لە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له‌ ٥٠ کەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌ بڵاویانکردووەتەوە، له‌ ئاكامی ٣ بوومه‌له‌رزه‌دا كه‌ له‌ باشووری ئێران ڕوویانداوه‌ و گه‌وره‌كه‌یان زیاتر له‌ ٦ پلەی ڕێختەر بوو، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٥٠ كه‌سیش برینداربوون.

 

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا زۆربەی خانووەکانی گوندی سایەخۆش وێران بوون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

 

ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست-ئەوروپا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە ٨ کیلۆمەتری ژێر زەوییەوە لە ئێران ڕوویداوە.