کەرکوک، ڕژاک پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد
ڕژاک لە شاری کەرکوک سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی کرد و پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ژنان کرد.

کەرکوک
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک سەردانی ڕێکخراوەکانی کرد و پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ژنان کرد.
ڕژاک لە شاری کەرکوک سەردانی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، یەکێتی ژنانی کوردستان، ژنانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد و چەپکە گوڵی پێشکەش کردن، هەروەها نامیلکەی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشکەش بە ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەندامەکانیان کرا.
لە سەردانەکەیاندا، ڕژاک تاوتوێی دۆخی ژنان بە گشتی و ژنانی کەرکوکی بە تایبەت کرد، هەروەها باس لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکانی بواری ژنان کرا، جەخت لەوەش کرایەوە کە گرنگە ڕێکخراوەکانی ژنان بە یەکگرتووی کاری هاوبەش بکەن لە پێناو خزمەتکردنی دۆزی ژن و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی ژنان.