چالاکوانێک چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە
گەوهەر عەشقی، چالاکوانی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، خۆی و کچەکەی بەناوی سەحەر بەهەشتی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەیان لێکراوە.
ناوەندی هەواڵ
گەوهەر عەشقی، چالاکوان لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی کانوونی دووەم نوسیویەتی کەسانی نەناسراو پەیامی هەڕەشەیان بۆ من و کچەکەم ناردووە، ئەوان باش دەناسم.
گەوهەر عەشقی لە ڕابردوودا چەندین جار هەڕەشەی لێکراوە بەهۆی ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و دەستگیرکردنی چالاکوانان و خۆپیشاندەران.
گەوهەر عەشقی، چالاکوانی مەدەنی و دایکی بلۆگەر ستار بەهەشتییە، کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زیندانەکانی ئێران بەهۆی ئەشکەنجەوە کە بووە هۆی خوێنبەربوونی سییەکان و جگەر و گورچیلەکان لە زینداندا کۆچی دوایی کرد، دوای گیان لەدەستدانی هەوڵی زۆری دا بکوژ یان بکوژەکانی کوڕەکەی بهێنێتە بەردەم دادگا.
لە سەرەتای مانگی ئاداری ٢٠٢٣، لەکاتی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی "ستار بەهەشتی"، گەوهەر عەشقی پەیوەندی تەلەفۆنی پێوە کراوەو بە گازی ژەهراوی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
گەوهەر عەشقی لە وەڵامی ئەو هەڕەشەیەدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: سوێند دەخۆم بە خوێنی کچ و کوڕە ئازاکانم، تا کۆتایی تێدەکۆشم.