دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامێدی بۆردوومان کرد

دەوڵەتى داگیرکەری تورک زنجیرە چیای گارەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەردەوامە لە بۆردوومانکردنى ناوچە جیاوازەکانى باشووری کوردستان و دوێنێ دوو جار بۆردوومانى سنووری ئامێدی کردووە.

 

بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەوروبەری گوندی ڕەزیکێ لە چیای گارە لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

 

بەپێی سەرجاوە هەرێمییەکان بۆ ڕاگەیاندنەکان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی دووەم، فڕۆکە بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە و زیانەکانى بۆردوومانەکەش نەزاندراون.