دادگا بڕیاریدا کە هیچ سەرپێچییەک بەرامبەر ئایسەل توغلوک نەکراوە
سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک داواکارییەکی بۆ پێشێلکردنی "رێزگرتن لە ژیانی تایبەتی" تۆمار کرد، چونکە لەکاتی ناشتنی دایکی، هاتون توغلوکدا هێرشی کرایە سەر، دادگا بڕیاریدا "هیچ سەرپێچییەک نییە".
ناوەندی هەواڵ
دادگای دەستووری سەبارەت بە سکاڵایەک کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی پرسەی هاتون توغلوک، دایکی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە هێرش کراوەتە سەری، ڕایگەیاند کە "مافی ڕێزگرتن لە ژیانی تایبەتی" پێشێل نەکراوە .
دایکی لە گۆڕ دەرهێنرایەوە و پاشان لە دەرسیم بە خاک سپێردرا
دادگای دەستووری بەدواداچوونی بۆ ئەو تۆمەتانە کرد، کە لە داواکارییەکەی ئایسەل توغلوکدا هاتبوون، کە لێکۆڵینەوەکە بەپێی ئەرکە ئەرێنییەکانی دەوڵەت ئەنجام نەدراوە و "مافی ڕێزگرتن لە ژیانی تایبەتی" پێشێل کراوە.
ئایسەل توغلوک تانەی لە دادگای دەستووری دا، کە دوای هێرشەکە لە پرسەی دایکی لە ئەنقەرە، بەپێی ئەرکەکانی هیچ لێکۆڵینەوەیەک لە ئارادا نەبووە و لە وەڵامدا دادگای دەستووری بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ڕووداوەکە بە هەموو ڕوویەکەوە ڕوون کراوەتەوە و مافی ڕێزگرتن لە ژیانی تایبەتی پێشێل نەکراوە.
دادگای دەستووری لە بڕیارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، بەدواداچوون بۆ ناکۆکییەکان کراوە و بەرپرسان دەستنیشان کراون و دەسەڵاتی گشتی ئەرکە ئەرێنییەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە.
مافی ژیانی تایبەتی پێشێل نەکراوە
لە داواکارییەکەی ئایسەل توغلوکدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەت لە کاتی ناشتنەکەدا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکردووە و هەروەها هێرش کراوەتە سەر مەراسیمی پرسە.
دادگا بانگەشەی ئەوەشی کرد، لە کاتی پرۆسەی لێکۆڵینەوەدا، سوودی لە ڕێوشوێنە پێویستەکان وەرگرتووە، لە ئەنجامدا دادگای دەستووری گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە "مافی ڕێزگرتن لە ژیانی تایبەت"ی ئایسەل توغلوک پێشێل نەکراوە و ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری گونجاو و ڕەوا بۆ پاراستنی مافەکانی ڕێزگرتن لە ژیانی تایبەتی دراوە.