ساڵیحە ئایدەنیز : ئیمراڵی ناونیشانی چارەسەری قەیرانەکانە

ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان ئیمراڵییە و دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە  لە زیندانی باڵای ئاسایشی جۆری ئیمراڵی F زیندانی کراوە، ماوەی ٣٢ مانگە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد و دڵنیابوون لە چارەسەرێکی دیموکراسی بۆ کێشەی کورد، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دوو بەیاننامەی جیاواز لە ئیستەنبوڵ و ئامەد ڕاگەیەندران.

 

ئەو بەیاننامەیەی کە لەلایەن هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکانەوە واژۆ کراوە، تیشکی خستە سەر قەیرانی فرە لایەنە و ژینگەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا.

 

ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بانگەوازانه کرد که له ئیستەنبوڵ و ئامەد کراون و ڕایگەیاند، دەبێت ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت، وتیشی: تورکیا بە پشتیوانی وڵاتانی نێودەوڵەتی ڕێگری لەم چارەسەرە کردووە، لە بەیاننامەکەدا تیشکمان خستە سەر ئەم پێشنیارە چارەسەرییە و ڕاشمانگەیاند کە پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی ئەم پێشنیارە کۆنکرێتییە گەشە پێ بدرێت، ئەو ڕۆڵەی کە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە پێناوی ئاشتی و دیموکراسیدا گێڕاویەتی، نەک تەنها لەناو گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی جیهانیشدا وەک هیوایەک دەبیندرێت، گەل ئەم ئەرکەیان بە متمانەیەکی زۆرەوە هەیە، بەو باوەڕە ڕۆشنبیران و نووسەران لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا گۆشەگیری بەڕێز ئۆجالانیان قبوڵ نەکرد و دەستیان کرد بە پرۆسەیەک بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، بە ڕاگەیاندنێک لەلایەن سەدان ڕێکخراوەوە واژۆ کرابوو، پشتگیری ئەم پڕۆسەیەمان کرد.

 

"لە دژی قەیرانەکان پێویستە چارەسەری دیموکراتیک بکرێت"

ساڵیە ئایدەنیز ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران بە گۆشەگیری وەڵامی بڕیار و ئیرادەی پرۆسەی ئاشتییان داوەتەوە و دەڵێن کێشەی کورد و کێشەکانی ئێستا وردە وردە گەشە دەکەن، دەزانین کۆمار چووەتە تەمەنی سەد ساڵەیەوە، نادیموکراسییە و کێشەی کورد ناتواندرێت چارەسەر بکرێت بەهۆی نادیموکراسیبوونیەوە، وتیشی: پێویستە ڕێگای دیموکراسی زیاتر لەم سیستمەدا پەیڕەو بکرێت پێش ئەوەی قووڵببنەوە، بەڕێز ئۆجالان زۆر بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە چۆن ئەو ڕێگایە و پێشنیارەکە بۆ چارەسەر دروست دەبێت، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ لە تورکیا پێکەوە ژیاوین، لە ساڵی ٢٠١٥، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سەرەڕای هەموو فشارەکان، بە ئیرادەی گەورەوە نیشانی دا کە کێشەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراسی چارەسەر دەکرێت، سیستمەکە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بە گۆشەگیرییەکی توند لە ئیمراڵی وەڵامی ئەم پێشنیارە چارەسەرییە دەداتەوە، بەم گۆشەگیرییە تورکیا هەوڵەکانی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە سیستمی دەوڵەت- نەتەوە گرژی و جەنگ  جێبەجێ کرد.

 

"دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکرێنە ئامانج"

ساڵیحە ئایدەنیز، ڕایگەیاند گۆشەگیری لەلایەن دەسەڵاتداران سووربوون نیشان دەدات لەسەر بەردەوامبوونی شەڕ و وتی: ئەمڕۆ شەڕێکی زۆر قورس لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات، چاوەڕوان دەکرێت ئەم قەیرانە لە زۆر بواردا خۆی نیشان بدات، بە پێچەوانەوە، بەڕێز ئۆجالان چەند ساڵێک لەمەوبەر بە لێدوانێکی زۆر ڕوون ئاماژەی بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو و ڕێگای چارەسەرکردنی دۆزییەوە، گۆشەگیری لەسەر ئەم پێشنیارە چارەسەرانە بەردەوامە و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەموو بوارەکاندا دەکرێنە ئامانج، سەرەڕای تاوانەکانی جەنگ لە باشوور و ڕۆژئاوا و مەخمور کە هەیە جیهان جێدەنگە.

 

"تاکە چارەسەر، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکە"

ساڵحە ئایدەنیز ئاماژەی بەوەدا دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت بۆ ئاشتی لە هەردوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و وتی: دەتوانین ژیانێکی دیموکراسی لە دژی ئەم سیستمە بنیاد بنێین. لەگەڵ ئەم دەرفەتەدا، ئەمڕۆ ڕۆژئاوا بووە هیوایەک بۆ هەموو جیهان، خەڵکی جیهان لەگەڵ ڕۆژئاوادا بینیویانە کە ئەم سیستمە یۆتۆپیا نییە، لەو باوەڕەداین کە چارەسەری پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، کە تێیدا خەڵک خۆیان بەڕێوە دەبەن، پشت دەبەستێت بە کۆڵەکەی کۆمەڵایەتی ڕوانگەی بەڕێز ئۆجالان، بە ڕاگەیەندراوەکەی دامان سەرنج ڕادەکێشین بۆ پێویستی دیموکراسی و ئاشتی لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە، لەبەر ئەم هۆکارە، دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت، بەڕێز ئۆجالان هەلێکی گەورەیە بۆ دیموکراسیکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.