لە بەڕێوەبەرایەتی کامپەکانی ڕۆژئاوا نامەیەک بۆ ژنانی ئێزیدی

چالاکییەکانی نۆیەمین ساڵیادی ٧٤ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدی بەردەوامەو لە بەڕێوەبەرایەتی کمامپەکانی ڕۆژئاوا نامەیەک بۆ ژنانی ئێزیدی نێردرا، نامەکە باس لە ئازارەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدی دەکات.

شەنگال

 

لە چوارچێوەیە چالاکییەکانی نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان، نامەیەک بۆ ژنانی ئێزیدی نێردرا و نامەکە لە کەسایەتی شەهید مام زەکی و عەگید جڤیان تەواوی شەهیدانی شەنگالی بەبیرهێنایەوە.

 

لە نامەکەدا هاتووە:  بە ناوی کامپی نەورۆزەوە، لە نزیکەوە دەزانن، ئێش و ئازارەکانی ئێوەی لەخۆگرتووە، هەروەها بەناوی کامپەکانی سەرێکانی و واشۆکانی، بەتایبەتی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی کامپی ڕۆژ و هۆڵ، سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ منداڵانی یەک ڕۆژ هەتا ٧ ساڵان و بەتەمەنەکان دەنێرین، ئێمە فەرمانی ٧٤ەمینی سەر گەلی ئێزیدیمان شەرمەزار دەکەین.

 

هەروەها گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو ئەو هێزانەی لەو فەرمانەدا بەشدارن ئەو هێزانەن کە ڕێبەر ئاپۆیان لە ئیمراڵی زیندانی کردووە، ئەو هێزانە هەموو ڕۆژێک گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قووڵتر دەکەنەوە و ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر منداڵ و قارەمانەکانمان، ئەوانەی ژنان و دایکان و خوشکەکانمان دەفرۆشن لە بازاڕەکاندا خودی دەسەڵاتن.

 

"هەر ژنێکی ئێزیدی لە کامپی هۆل ڕزگار دەبن جێگای سەرکەوتنە"

لە نامەکەدا ئاماژە بە ئازارەکانی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزیدی کراوە و ئەرک و بەڵێنی ژنانی ئێزیدی لەو وشانەدا باسکراوە، ئەوانەی زیاتر ئاگاداری ڕاستی ئەم دوژمنە کوشندەیەن، ژنانی گەنج و کۆمەڵگەی ئێمەی ئێزیدین. لەبەر ئەوەی ئێوە باش دەزانن کە فەرمانەکە لەلایەن چەند چەتەکەیەوە پێکنەهات ئەم هێزە چەتەیە لەژێر سێبەری هەندێک دەوڵەتی سەرمایەداریدا سەریهەڵدا کە پشتگیرییان دەکرد و دەرفەتیان بۆ دەرەخساند، هەرچەندە ئەمڕۆقوربانی زۆر دەدەین، بەڵام شانازی پێوە دەکەین، زۆر دڵخۆشین و شانازی دەکەین بە بەرخۆدان، بەتایبەتی کاتێک پیر و دایک و خوشکەکانمان بە بوێری و پەرۆشییەکی زۆرەوە دەبینین و هەروەها ورەیەکی زۆریان لێ وەردەگرین، هەموو ژنێکی ئێزیدی کە لە کامپی هۆل ڕزگاری دەکەین، تەنانەت ئەگەر ئازاربەخشیش بێت، دەبێتە خۆشی و سەرکەوتن بۆ ئێمە، ئەم بەرپرسیارێتییە وەک ئەرکێکی مرۆیی خۆمان دەبینین و تا کۆتایی ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئێزیدی خۆماندا دەبین و ڕەگی خۆمان دەپارێزین، هەرچی ڕوودەدات، ئێمە بە باوەڕی "ئێزیدی"ەوە پەیوەست دەبین.

 

هەروەها ڕیهام حەجۆ، بەناوی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی کامپەکانی کرد و وتی: سەرەتا لە شەنگالی پیرۆزەوە سڵاو و ڕێزمان دەنێرین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی کامپەکان دەکەین، وەک ژنانی ئێزیدی هەتا ڕۆژئاوای کوردستان سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ ژنان و منداڵان و پیران و کوڕان و کچانی شەنگال دەنێرین، وەک ژنان، ئازاری ئێمە یەکێکە و دوژمنەکەشمان یەکە، لە هەمان کاتدا، هێزی ئێمە یەکە و خوێنی ئێمە چووە ناویەکتر، بە نامەکە زۆر دڵخۆش بووین. ئەم نامەیە ورە و هێزی پێداوین.               

 

"کامپی نەورۆز شایەتی بۆ ئازار و تێکۆشانی ئێمە داوە"

لە بەشێک لە چالاکییەکاندا ڕحا حەجۆ ئاماژەی بە هەوڵ و قوربانیدانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی و باسی لە گرنگی کامپی نەورۆز کردو وتی: وەک دەزانرێت، ئەوەی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدیدا هات کەم نەبوو، کۆمەڵگەی ئێمە لە دەرەوەی دۆست و خۆبەخشانی ئازادی کە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بوون هیچ کەسێکی نەبینی، ئەوان ئەو کەسانە بوون کە دڵیان لێ دەدا بۆ دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزیدی، ڕۆژئاوای کوردستان هەم دۆست و هەم دراوسێ و بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی هەیە، وەک ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگە بە دوژمن دەڵێین کە بۆ ئەوەی وەڵامی دوژمن بدەینەوە و ڕێگری لە کۆمەڵکوژی بکەین، پێویستە خەباتێکی هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی ناسنامەی خۆمان مسۆگەر بکەین پێویستە هەست بە ئازاری یەکتر بکەین کامپی نەورۆز شوێنێکی تایبەتی هەیە بۆ ئێمە، چونکە ئێمە لە 3ی ئاب لەو کەمپە نیشتەجێ بووین, ئێمە سەختترین و ناخۆشترین ڕۆژەکانمان لەو کامپەدا تێپەڕاند، ئێمە لەو کەمپە ماینەوە کاتێک خوێن لە برینەکانمان دەڕژا، ئەو کامپە شایەتی ئازاری ئێمە و خەباتی ئێمەی دا. لە کۆتاییدا سەرکەوتنێکی گەورەمان لەو کامپەدا بەدەستهێنا، بناغەی خۆمان دامەزراند بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزیدی و بنیادنانی هێزی بەرگری خۆمان. بۆیە ئەم کامپە شوێنی بەرخۆدانی ژنان و کۆمەڵگاەکەمانە، کامپەکە هەمیشە لە مێشک و دڵماندا دەمێنێتەوە وەک سەرچاوەیەکی ڕۆحی، خۆپاراستن، خۆناسین و ڕێکخستن.