لە ماوەی ٦ مانگدا ٢٠ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستدا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای دەکات، له ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا بە لایەنی کەم ٢٠ زیندانی له زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه نگاو ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گیان لەدەستدانی خەڵک له زیندانەکانی ئێران لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لانیکەم ٢٠ زیندانی گیانیان لەدەستداوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بەلایەنی کەم سێ زیندانی بەهۆی ئەشکەنجەی بەرپرسانی حکومەتەوە گیانیان لەدەستداوە و حەوت زیندانیش بەهۆی ئەوەی نەنێردراون بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، سێ زیندانیش ژەهراوی بوون و چواریان لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ پاسەوانەکاندا کوژراون.

 

سێ کەس بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سێ کەس کە دوای چالاکییەکانی ژینا ئەمینی دەستگیرکراون لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە بۆکان و زاهیدان و گەچساران ئەشکەنجە دراون، ڕاپۆرتەکە ئاماژەت بەوەکردووە ١٣ کەس لەوانەی لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە کورد بوون و ٤ کەسیان بەلوچ بوون.

 

"با زیندانەکان بۆ کۆنترۆڵ بکرێنەوە"

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگە نادات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانەکان بکەن، بۆیە داوای کردنەوەی زیندانەکە کراوەو ئەم زانیارییانە لە ڕاپۆرتەکەدا بڵاوکراونەتەوە: گەورەترین نیگەرانی ئەو زیندانە پارێزراو و نهێنی و زیندانییە نهێنییانەیە کە لە لیستە فەرمییەکانی ڕێکخراوی زیندانەکاندا نین، هیچ پشکنینێکی ئیداری و دادوەری ئەنجام نادرێت و لەژێر کۆنترۆڵی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکاندان.