تەڤگەری ئازادی هاوکارییەکانیان لە ڕێی مانگی سوورەوە دەگەیەننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە
ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی، ئەو هاوکارییانەی کۆیانکردووەتەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، گەیاندە مانگی سووری کوردی بۆ گەیاندنیان بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
ناوەندی هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی، تارا حسێن، ئەو کۆمەك و هاوکاریانەى، کە لەلایەن هاوڵاتیانى سلێمانیەوە ڕادەستیان کرابوو، گەیاندە نوێنەرایەتی مانگی سووری کوردی لە شاری سلێمانیم بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە دەستی هاوڵاتیانى زیانلێکەتووى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان.
کۆمەک و هاوکارییەکان پێکدەهاتن لە جلوبەرگ و شمەک و خواردن، تارا حسێن، ڕایگەیاند سوپاسی مانگی سوری کوردی دەکەن، کە هاوکاری و کۆمەکەکان بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو بگەیەننە هاوڵاتیانى زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان.
دواى ڕوودانى بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە ناوەندەکەی مەڕەشی باکووری کوردستان بوو و ١٠ شاری باکووری کوردستان و تورکیا، ڕۆژئاوای کوردستان و سوریای گرتەوە، هاوڵاتیانی باشووری كوردستان بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووان لە شار و شارۆچكەكان كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكارییان دەستپێكرد.