بە وێنە، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژن بە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ هاوڵاتیان و کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ، شەهبا، تل تەمر و چەندین شوێنی دیکە جەژنیان بە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە جەژنە نەتەوەیی و ئاینییەکاندا، پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوو لە گۆڕستانی شەهیدان دەکەن و لە دوای ئەوە دەست بە بۆنەکانیان دەکەن.

 

ئێوارەی دوێنێ، هاوڵاتیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە مەزاری شەهیدان و مۆمیان هەڵکرد، ئەمڕۆش، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، دایکان، هاوڵاتیان و کەسوکاری شەهیدان لە هەریەک لە هەرێمەکانی کۆبانێ، شەهبا، قامیشلۆ، تل تەمر و چەندین شوێنی دیکە چوونە گۆڕستانی شەهیدان و جەژنەکەیان بە سەردانیکردن دەستپێکرد، دواتر جەژنە پیرۆزەیان لە یەکتر کرد و سەردانی ماڵانیان کرد.