٨٩٢ هەزار واژۆ بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆکرایەوە

لە هەڵمەتێکدا کە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی دەستی پێکردبوو، ٨٩٢ هەزار واژۆ کۆکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵمەتی واژۆکردنی دەستپێشخەریی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستپێشخەری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لەبۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

 

لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆدا زیاتر لە ٨٩٢ هەزار واژۆ بە دروشمی "خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی دەکەن" کۆکراونەتەوە.

 

ئەنجامی هەڵمەتەکە بڵاوکرایەوە

ئەوە ڕاگەیەندراوە کە دەستپێشخەریی گەل نزیکەی ٣٠ هەزار و ٤٦٠ واژۆی لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا کۆکردوەتەوە، لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە هەڵمەتی واژۆکردن، ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار واژۆ لە سەرتاسەری تەبقە کۆکراوەتەوە.

 

زیاتر لە ١٧٠ هەزار واژۆ لە ڕەققە و گوندەکانی، ٥ هەزار و ٨٤١ واژۆ لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر و زیاتر لە ٥٢٠ واژۆ لە ناوچەی ڕۆژهەڵات پێشکەش کراون.

 

هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی کۆبانی مستەفا ئیتۆ ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٥١ هەزار واژۆ کۆکراوەتەوە و ڕایگەیاند کە چالاکییەکە بەردەوامە، ئاسیا ئەلحیسن، وتەبێژی کۆمیتەی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە مەنبەج ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار واژۆ لە مەنبەج واژۆ کراوە.

 

٢٠٠ هەزار کەس لە تەواوی کانتۆنی حەسەکە و زیاتر لە ٢١٥ هەزار کەس لە کانتۆنی قامیشلۆ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد واژۆیان کرد، هەڵمەتەکە تا ١٥ی شوبات کە ساڵڕۆژی ٢٤ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت.