بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە مۆزەمبیق نیگەرانی درووست دەکات

بڵاوکردنەوەی وتەی ناڕاست سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە باکووری مۆزەمبیق بووەتە هۆی ناڕەزایەتی توندوتیژ و گیانلەدەستدان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیشکی خستۆتە سەر ئەو حاڵەتانەی لە مۆزەمبیق کە زانیاری هەڵە سەبارەت بە نەخۆشییەکە بڵاودەکەنەوە و بەشدار بووە لە دروستکردنی دۆخێکی نائارام.

 

لە ڕێگەی پۆستەکانی سۆشیال میدیا و ڕاپۆرتەکانی میدیا ناوخۆییەکانەوە، هەڵسەنگاندنی ئەو هۆکارانە دەکرێت کە بەشدارن لە درووستکردنی پشێوییەکان.

 

لە یەکێک لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، کەسێک لە شارۆچکەی گوروێی سەر بە پارێزگای زامبێزیا لەلایەن کەسانێکەوە کە بە درۆ تۆمەتباریان کردووە بە بڵاوکردنەوەی نەخۆشی کۆلێرا، بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی، لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە.

 

ڕووداوەکە لە ڤیدیۆیەکی گرافیکیدا گیراوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە و تەرمی پیاوێک دەردەکەوێت لەگەڵ جەماوەرێکی زۆردا کە سەیری دەکەن.

 

لە ناڕەزایەتییەکی دیکەدا، چوار کەس کوژران لەکاتێکدا لەنێوان پۆلیس و گروپێک لە خەڵک ڕووبەڕوو بوونەوە درووستبووە کە  ئەو گروپە هێرشیان دەکردە سەر ماڵ و موڵک و ماڵی بەرپرسانی ناوخۆیی لە شاری ناکالا پۆرتۆی پارێزگای نامپولا، هەروەها لە پارێزگای کابۆ دێلگادۆ، پۆلیس تەقەی لە ئاسمان کرد بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکێک کە هەوڵیان دەدا هێرش بکەنە سەر ناوەندێکی تەندروستی لە قەزای مێلوکۆ.

 

کۆلێرا لەو بارودۆخانەدا گەشە دەکات کە پاکوخاوێنی ئاو بەپێی پێویست نییە.

 

هەندێک لە پۆستە ئۆنلاینەکان بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن، وەک زیادکردنی کلۆر بۆ ئاو و بەکارهێنانی پاککەرەوە، لە ڕاستیدا نەخۆشییەکە بڵاودەکەنەوە.

 

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەفریقا لە مۆزەمبیق، سیڤرین ڤۆن زایلاندەر دەڵێت زانیاری هەڵە مەترسیدارە، چونکە دەتوانێت ببێتە هۆی خراپتربوونی ئەو ڕەفتارانە کە هۆکارە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، لەکاتێکدا مۆزەمبیق لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە شەڕی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکات.

 

مۆزەمبیق تەنها یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە کە ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆلێرا بووەتەوە، لەوانە باشووری ئەفریقا، مالاوی، زیمبابۆی، دی ئاڕ کۆنگۆ و کینیا.

 

ئەمەش لە بەرامبەردا متمانە بە دەسەڵاتدارانی تەندروستی تێکدەدات و ڕێگری دەکات لە وەڵامدانەوەی تەندروستی گشتی و لە کۆتاییدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە درێژدەکاتەوە.