فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەسەر ئاسمانی مەخمور سوڕانەوە، لە پێنجوێن بۆردومانی کرد

 ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا ناوچەی پێنجوێنی بۆردومان کرد، لە ئاسمانی کامپی پەنابەراری شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسوڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

دوێنێ ڕۆژی ٥ تشرینی یەکەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەسەر ئاسمانی مەخموردا سوڕانەوە و بەپێی قسەی شایەتحاڵان گومان دەکرێت کە ئەو فڕۆکانە فڕۆکەی دەوڵەتی تورکیا بن، چونکە پێشتر چەند جارێک دەوڵەتی تورکیا ئەو ناوچانەی بۆردومان کردووە، دواین جاریش ٢٩ی ئاب بوو کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

 

ئێوارەی دوێنێ بۆ رۆژی دووەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان چەند جارێک بۆردومانی گوندی بەیانەی کرد لە سنووری شارەدێی ناڵپارێز لە شارۆچکەی پێنجوێن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێشتریش گوندی شێخەڵمارێنی لە سنووری شاڕباژێڕی بۆردومانکرد، چەند جارێکیش گوندەکانی زەردکاوە، کۆشکەوە، ڕەنێنە، کانی ماران و بەیانە لە سنوری پێنجوێن بۆردومان کراوە، ئەمەش ترسێکی زۆری لای هاوڵاتیان دروستکردووە.