توندوتیژیی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی ژنان بە "جەنگ" پێناسە دەکرێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی له زیادبوونی توندوتیژیی پۆلیس له دژی ژنانی ئێران و ڕێوشوێنه کانی ڕێژیم له باره ی سەرپۆشی بە زۆر کرد هەروەها بە "جه نگێک له دژی ژنان" پێناسە دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێوشوێنی نوێیان سەبارەت بە سەرپۆشی بە زۆر لەو وڵاتە گرتووەتەبەر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی کە ڕوودەدات بە "جەنگ دژی ژنان" پێناسە دەکات.

 

لە ١٣ی نیساندا دەسەڵاتداران پلانێکی نوێی بە ناوی "پلانی نور" ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کە سەرپۆشی ناچاری ڕەتدەکەنەوە و زۆرێک لە دامودەزگا و وەزارەتەکان بەشدارن لە جێبەجێکردنی ئەم پلانە، لەگەڵ پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئەو مەبەستەش بە جل و بەرگی مەدەنییەوە دەچنە ناو خەڵکی.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە زیادبوونی بەرچاوی توندوتیژیی پۆلیس لە دژی ژنانی ئێران کرد و پشتڕاستیکردەوە کە ڕێوشوێنەکانی پۆلیسی ئەخلاقی لە ئێران ڕاستەوخۆ دوای لێدوانەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و جەختکردنەوە لە سەر پێویستی پابەندبوونی ژنان هاتە ئاراوە.

 

دیار بوو کە ئەو توندوتیژییەی کە لەلایەن پۆلیسەوە ئەنجام دەدرا، هاوکات بوو لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی پۆلیسەکان لە شار و شەقامەکاندا، دوای ئەوەی ڕێژیم پلانی نوێی خۆی ڕاگەیاند و ئەو کەسانەی ئەو ڕێوشوێنانەیان ڕەتدەکردەوە، هەر بۆیە ژمارەیەک هاولاتیش دەستبەسەر کران.

 

جێگای سەرنجە کە لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان ئەو ڕێوشوێنانەیان بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ" پێناسە کردوو خوازیاری ئەوە بوون کە گوشار بخرێتە سەر ڕێژیمی ئێران بۆ پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکانی.