ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئیدلب بوونەتە هۆی گیان لەدەستدان

ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئیدلب ڕووداوی کوشندەیان لێکەوتۆتەوە، ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکاندا کەسوکاریان لەدەستداوە و شایەتحاڵی ڕووداوەکان بوون, دەڵێن: "حساب نەکردن و نەبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکان".

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- لەدوای داگیرکردنی ئیدلب لە باکووری سووریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دەیان ڕووداو ڕوویانداوە. ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک کە زۆرجار بە خێرایی زۆر دەجوڵێن، بەسەر ژن و منداڵدا دەڕۆن، ئەو کەسانەی لە پێش ئۆتۆمبێلەکانن دەبنە قوربانی ڕووداو یان گیانیان لەدەست دەدەن یان بە سەختی بریندار دەبن. بە وتەی شایەتحاڵان ئەم ئۆتۆمبێلانە بەبێ ئاگادارکردنەوە کاردەکەن، لە ئەنجامدا هاوڵاتیان هەمیشە لە مەترسیدان.

 

"ئۆتۆمبێلێکی دەوڵەتی تورک خۆی بە منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵدا کێشاوە"

لە یەکێک لە ڕووداوەکانی هەمان پرسدا، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ بە ناوی ڕەشا جەبان گیانی لەدەستدا، ئەو کچە لە شاری سەرمەدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، کاتێک ویستویەتی لە ڕێگاکە بپەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەوڵەتی تورک بە خێراییەکی زۆر خۆی لێداوە. دایکی، حەیات جەبان، بەم شێوەیە باسی ڕووداوەکەی کرد و وتی: کچەکەم هەوڵی پەڕینەوەی لە ڕێگاکە دەدا، بەڵام لەناکاو ئۆتۆمبێلەکە بەخێرایییەکی زۆر ڕۆیشت، شۆفێرەکە نەوەستا، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەردەوام بوو لە لە ڕۆیشتن، هەرگیز ئەو ڕووداوە لەبیر ناکەم، ناتوانم بەرگەی بێنرخییەکی لەو شێوەیە بگرم لە ژیانمدا.

 

"نەزانی دەبێتە هۆی نادادپەروەری"

هەروەها مەریەم زارور لە ئەنجامی لێدانی ئۆتۆمبێلێکی دەوڵەتی تورکیا بە سەختی بریندار بووە و لەسەر ڕووداوەکە بەم شێوەیە قسەی کردووە: ژانی ئەو ڕووداوە تا ئێستاش لای منە، ئەم جۆرە ڕووداوانە هەڵەی تاکەکەسی نین، بەڵکو پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی مافەکانی مرۆڤن. ئەرکی هەمووانە کە زیان بە هاووڵاتیان نەگەیەنن، کەمتەرخەمی دەبێتە هۆی نادادپەروەری، بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئاستی یەکەمدا دەکەوێتە لای دەوڵەتی تورکیا و دواتریش دەکەوێتە ئەستۆی گەلی ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە.

 

ڕوا شەریف، شایەتحاڵی یەکێک لە ڕووداوەکان وتی کە لەکاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە منداڵێکی بینیوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:  کەس بە خەیاڵیدا نەدەهات شەقامەکە شوێنی مردنی بێت، ئەو ساتەم لەبیرناچێتەوە کە جەستەی نەجووڵاوە، ئایا ژیانی منداڵەکانمان ئەوەندە بەنرخ بووە؟، کۆمەڵگەی ناوخۆیی تەنها لەڕووی هەستەوە پشتگیری پیشان دەدات، بەڵام هیچ پشتیوانییەکی یاسایی و لێپرسینەوەیەک لە ئارادا نییە.

 

ڕوا شەریف لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە گەیشتن بە دەنگی قوربانییەکان کێشەمان هەیە، کەناڵە جیهانییەکان سەرنجیان لەسەر قەیرانی گشتی سووریایە، وردەکاری ڕۆژانەی ئازارەکانی هاوڵاتیان لە کارنامەی ئەواندا نییە، پێویستە دەستێوەردانی خێرا بۆ تەندروستی هاووڵاتیان و بەتایبەت ژنان و منداڵان بکرێت، ئەم بابەتە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، لە چاوی دەسەڵاتدا هاوڵاتی تەنها ژمارەن، پێویستە هاوڵاتیان بپارێزرێن.