"بەرگریکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکی عەلەوییەکانە"
فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک (فەدا) ڕایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا، زیاتر لە هەموو کەسێک، پێویستە ئەرکی ئێمە عەلەوییەکان بێت، دامودەزگاکانی عەلەوی و کۆبوونەوەی کورد لە خەباتی هاوبەشدا زۆر گرنگە".
ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک-فەدا ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی دژ بە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو و و ئێمەی عەلەوی مایەی خۆڕاگری و ئومێدە. ڕۆژئاوا لەژێر هێرشێکی گەورەدایە. ئەوان دەیانەوێت لە سەدەی بیست و یەکدا جارێکی دیکە جینۆسایدی کورد ئەنجام بدەن". هەروەها باس لە کۆمەڵکوژییەکانی چەتەکانی داعش و پەیوەندییان بە دەوڵەتی تورکیاوە کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە خۆڕاگریی یەکلاکەرەوەی گەلی کورد، چەتەکانی داعش شکستیان هێنا و ڕاگەیەندرا کە لە ئێستادا شۆڕشی ڕۆژئاوا هێشتا لە ژێر هەڕەشەدایە. لەهەمان کاتدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەیکە دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و وتراوە "پاراستنی ڕۆژئاوا زیاتر لە هەموو کەس، پێویستە ئەرکی ئێمە عەلەوییەکان بێت، دامودەزگاکانی عەلەوی و کۆبوونەوەی کورد لە خەباتی هاوبەشدا زۆر گرنگە".
فەدا ئەو شتانەی کە پێویستە ئەنجام بدرێن بەم شێوەیە خستۆتە ڕوو:
* بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سوریا دروست بکرێت، پێویستە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئەوروپا زامنی پرۆسەکە بن. پێویستە دەستبەجێ دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی نەتەوە یەکگرتووەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. پێویستە هەلومەرجی ماددی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دیموکراسیانە لە پرۆسەیەکی گونجاودا دروست بکرێت.
* مافی ژیان و ئازادی عیبادەتکردنی هەموو گروپ و بیروباوەڕی ئایینییە جیاوازەکان، هەروەها عەلەوییەکان، کە لە سوریا دەژین سەلامەت بێت. پێویستە سیستەمێکی دیموکراسی، کۆمەڵایەتی، یاسایی، ئازادیخواز کە ڕێز لە بیروباوەڕ و جیاوازیەکان بگرێت و هەموو دروستکەرانی نەتەوەیی و باوەڕ و ئایین لەژێر پاراستنی یاسای بنەڕەتیدا بن.
* پێش هەموو شتێک کورد، تورکمان، ئاشووری، ئەرمەنی، دروزیی و نەتەوەکانی دیکە بتوانن بە ئازادی، خۆیان دەرببڕن، پەروەردە بە زمانی دایکی خۆیان وەربگرن و لەگەڵ رێوەبەرییە خۆسەرە ناوخۆییەکان خۆیان بەڕێوەببەن.
* ئەو سیستەمەی کە دروست دەبێت، پێویستە نزیک بێت لەگەڵ چەمکی سکولار، ئایین و بیروباوەڕی جیاجیا، هەروەها خزمەتگوزاری دین و باوەرییەکانی نا کۆمەڵگە بکات و یاسای بنەڕەتی بە سەلامەتی بهێڵرێتەوە.