ژنێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات
ژنێکی، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە، لە شارۆچکەی حاجیاوا کوژرا، ژنەکە خێزاندارە و دایکی سێ منداڵە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/12/20241209-hajiawa-jpg24e405-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ تەرمی ژنێک کە ئاسەواری فیشەک بە چەستەیەوە بوو، گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە و بە پێی زانیارییەکان لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیەوە کوژراوە.
ژنەکە خێزاندارە و دایکی سێ منداڵە، لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیەوە بە فیشەک کوژراوە، دوای کوشتنی ژنەکە بکوژ خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە نەخراوەتە ڕوو.
جێی ئاماژەیە، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان تا ١٠ی کانوونی یەکەم بەردەوامە و لەو ماوەیەشدا ٤ ژن کوژراون.