ژنانی باشوور داواکارن عێراق کار بۆ ڕاگرتنی لە سێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بکات

کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن) لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق و سەرجەم پارت و بەرپرسانیان کردووە، داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدان لەلایەن ئێرانەوە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن) لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق و سەرجەم پارت و بەرپرسانیان کردووە، داوا دەکەن هەڵوێستی جددی لەسەر پرسی ژنانی تێکۆشەر بنوێنن و دەڵێن: وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن.

 

دەقی نامەکەی کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن)؛

 

وێڕای ڕێز و سڵاو

هەروەک دەزانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدا و بەناو شەڕ و ئاڵوگۆڕێکی گەورەدا تێدەپەڕێت. لەم کاتەشدا، دوژمنان بۆ ئەوەی کورد بە مافە ڕەواکانی نەگات، فشار و هێرشەکانیان لەسەر گەلەکەمان زیادکردووە.

لە ڕابردوودا لە ئەنجامی نەبوونی یەکێتی و یەکهەڵوێستیی نەتەوەییمان لە چوار پارچەی کوردستان، خوێن و قوربانی گەورەمان داوە. هەر بۆیە لە قۆناغێکی وەک ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکێتی و کۆدەنگیی نەتەوەیی  و پشتیوانی یەکتر هەیە.

 

بەڕێزان

وەک ئاگادارن دوو ژنی چالاکوانی سیاسی و تێکۆشەری کورد بە ناوەکانی "وریشە مورادی کە خەڵکی شاری سنەیە و پەخشان عەزیزی کە خەڵکی شاری مهابادە"، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەبەر کوردبوون و هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییان زیندانی کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە. هاوکات ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەم سزا نامرۆڤانەیە، بە كۆمەڵ خەڵكی كوردستان سزا دەدات، پێشێلكاری و تاوان لە دژی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانی چالاکوان ئەنجام دەدات.

 

ئێمە وەک ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیسیان لە باشووری کوردستان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، "وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال" بۆ ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بە تایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا"، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن.

 

دڵنیاین بە هەڵوێستێکی مێژوویی لەو شێوەیە، دڵی هەموو کوردێکی ئازادیخواز خۆشدەبێت و یەکێتی و یەکهەڵوێستی ناو ماڵی  کورد بەهێز و پتەوتر دەبێت.

 

 

واژۆی بەشداران:

شیرین تاهیر - نووسەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان

بێریڤان بەرگارەیی -  چالاکوان و زیندانی سیاسی

بێریڤان محەممەد - ڕۆژنامەوان و چالاکوان

شیرین موراد - بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا

شەهلا حەفید - ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

ڕووناک ئەحمەد - چالاکوان

سنوور ڕەحمان - ڕۆژنامەنووس

ئامینە ئەحمەد - بەرپرسی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز

سازگار محەممەد - چالاکوانی ژنان

ڕێزان گەرمیان - چالاکوان

پەرێز عومەر - چالاکوانی سیاسی

کەژاڵ عەبدولقادر - چالاکوانی مافەکانی ژنان

هاژە سلێمان  - پەرلەمانتاری خوولی سێیەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

بەهار موونزیر - چالاکی بزووتنەوەی ژن

بەهار مەحموود محەممەد  - سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی

ڕێزان شێخ دلێر - ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

د. شیرین حوسەین  - مامۆستای زانکۆ

کەژاڵ حەمەڕەشید - چالاکوانی سیاسی

ڕێزان نوورەدین حەسەنی - مامۆستای زانکۆ

ڕووخۆش ئەحمەد - چالاکوانی مافەکانی ژنان

ڕازاو عەبدول مەحموود - پارێزەر

کەژاڵ نوری - شاعیر

چلورە هەردی - چالاکوانی مافی ژنان

ڕەنگین عەبدوڵڵا - نووسەر و ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

چرۆ حسێن - پارێزەر

ڕووپاک عیزەت عارف - فەرمانبەر

گوڵستان سەعید -  پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

تەلار کەمال - چالاكوانی مافی مرۆڤ

شلێر عبدولمجید ڕەشید - چالاکوانی  سیاسی

شەدە بەشیر - ڕاگەیەندکار و چالاکوان

گەشە دارا حەفید - پارێزەر

پەروا عەلی - پەرلەمانتاری خوولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

شەیدا مەعروف مەحموود - چالاکوانی ژنان

لاڤه محەممەد حەمەئەمين - پارێزەر

هانا شوان - ڕۆژنامەنووس

پەریان ئەحمەد زەردەشت - ڕۆژنامەنووس

هاوژین شەهید فەخرەدین - چاودێری سیاسی

سۆما خالید - ڕۆژنامەنووس

شەونم محەممد غەريب - پەرلەمانتاری خوولی سێیەم لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

د. ڕووبار مەجید ئەحمەد - مامۆستای زانکۆ

تارا حسێن محەممەد - چالاكوانی سیاسی

سازیان تالیب ساڵح - ڕۆژنامەنووس و چالاکوان

ڕۆشنا جەمیل جەعفەر - چالاکوان و فەرمانبەر

کوردە ئەحمەد مەحموود - کۆمەڵناس

یاسەمین محەممەد سەعید - مامۆستا

پەروین عەبدوڵڵا - مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی

چیا حەسەن محێدین - مامۆستا

د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی - مامۆستای زانکۆ

ترێ مەحموود - ڕۆژنامەنووس

ڕازاو گوڵێ مەحموود - پارێزەر

ئاڵا کەمال - چالاکوانی مافی مرۆڤ

ئەڤین ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس

چنوور عەلی - چالاکوان

تەلار کەمال - چالاكوانی مافی مرۆڤ

سەیران نەخشین - چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

ڕۆزا حەمە ساڵح - نووسەر و وەرگێڕ

نیاز ساڵح فەتاح - داکۆکیکاری مافی ژنان

نازەنین حەسەن - چالاکوانی سیاسی

تەوار عادل - ڕۆژنامەنووس

شنە عەلی خەیات - مامۆستا و چالاکوان

سروە عوسمان مستەفا -  مامۆستا

ئاشنا ڕەئووف - هونەرمەند

شنا فایەق - ڕۆژنامەنووس

نەرمین کاوانی - هونەرمەند

گەلاوێژ حەمزی - چالاکوان

ڤیان کەمال - هونەرمەند

شیرین سەبوور - ڕۆژنامەنووس

ویژدان نوورەدین - مامۆستا

لەنجە خورشید ـ  ڕاگەیاندنکار

فەوزییە عبدولکەریم - مامۆستا

شۆخان میرزا - ڕاگەیاندنکار

زارا ئەحمەد - چالاکوانی مافەکانی ژنان

شەهلا محەممەد - چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان

تریفە ئیبراهیم حەسەن - سینەماکار

دیمەن محەممەد - چالاکوانی ژنان

سەرگوڵ قەرەداغی - پارێزەر

ئاڤان عومەر - شێوەکار

ژیان  مۆبێرگ - پەیامنێری کەناڵی "ئێن ئاڕ تی" لە بەریتانیا

ژیلا شاتوانی - ئەندازیار

زوڵفان غەریب ڕەحیم - چالاکوان و نووسەری بواری ژنان

شادیە ئەبووبەکر عەبدوڵڵا - مامۆستای زانکۆ

سروە نێرگز - ڕاگەیاندنکار

نەھیە خۆشکەلام - چالاکی سیاسی

ديانا جەلال - شانۆكار

بێریتان ڕانیە، چالاکوانی سیاسی

فەوزییە ساڵح مەنمی - چیرۆکنووس و وەرگێڕ

گەردە مامەحەمە - چالاکوان

نیگار محەممەد مارف - سەرۆکی پەرستاران

پاکیزە حەمەئەمین - ڕۆژنامەنووس

ئاواره کوردی  - چالاكوان و شانۆکار

ئاسیا مەجید عارف - چالاکوان

ئەوین محەممەد ئەکرەم - چالاکوان

کەوسەر حەسەن نادر - سەرۆکی كومەڵەی زامی كوردستان

شادی ڕەسووڵ محەممەد - ئەندامی ڕێکخراوی نوێگەر

ڕووناک عەزیز - چالاکوان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان

نازدار عومەر ساڵح - چالاكوانی مەدەنی

سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن

هەدیە ئەحمەد - چالاکوانی ژنان

ئەوین محەممەد ئەکرەم - چالاکوان

دڵنیا محێدین سەلیم - چالاکی ژنان

ھەورین جەلال کەریم - چالاکی ژنان

تریفە محەممەد ڕەشید - چالاکی ژنان

سروە ھەمزە مەحموود - چالاکی ژنان

ھاژە سالار عبدولڕەحمان - چالاکی ژنان

بەسۆز زاھیر محەممەد - چالاکی ژنان

هەنا ئیدوار - داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ

ئەزهار جبووری - سەرۆکی "دامەزراوەی مەدا" بۆ مافی مرۆڤ

ڕەجا حەمید - نووسەر و ڕۆژنامەنووس

پەری عومەر تۆفیق - سەرۆکی ڕێکخراوی پەری بۆ هاوکاریی مرۆیی

ئیسرا مەحموود - پارێزەر

بنین ئلیاس - ڕۆژنامەنووس

هیبە نائیب - ڕاگەیاندنکار

جوان میرزا - پزیشک و چالاکوانی مافی ژنان

نادیە مەحموود - سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەمانی فێمنیست

ئیستەبرەق جودە - چالاکوانی مافی مرۆڤ

هەمام ئەلهەمام - رێکخەری کۆنگرەی ئازادیی و گۆڕانکاری

میدیا عەبدوڵڵا عەلی - چالاکوانی مافی مرۆڤ

سرووشت هاواری - مامۆستا و چالاکوان

سازان سڵێمان عەبدوڵڵا - چالاکی ژنان

ناجییە محەممەد - چالاکوانی ژنان