ئاماری توندوتیژی ژن نیوز: لە ماوەی ١٠ مانگدا ٣١٦ ژن کوژراون

بەپێی ئاماری توندوتیژی ژن نیوز، لە ماوەی ١٠ مانگدا ٣١٦ ژن کوژراون و ١٧٠ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ئامەد

 

توندوتیژی دژی ژنان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە، ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنکانەوە کوژرانی دوو ژن بڵاودەکرێتەوە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ژن نیوز بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کۆیکردووەتەوە، لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٣١٦ ژن کوژراون و ١٧٠ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەکە،  ٩٨ ژن لەلایەن پیاوانی خێزاندارەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ٢٨ ژن لەلایەن پیاوانی جیابووەوە، ٣٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە پڕۆسەی جیابوونەوەدام، ١١ ژن لەلایەن باوکیانەوە، ١٨ ژن لەلایەن کوڕەکەیانەوە، ٦ ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە، ٢٨ لەلایەن ئەو پیاوانەوە ک دەیانناسن، ٢٥ ژن لەلایەن ناسیاوەوە، ١٩ لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە، ١٢ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی نازاندرێت کێن، ١٠ ژن لەلاین پیاوانی جیاکراوە، دوو ژن لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون، هەروەها تۆمەتباری سێ ژن نەتواندراوە پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ ئەو ژنەدا دەستنیشان بکرێت.

 

کانونی دووەم

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا ٢٧ ژن و چوار منداڵ کوژراون و ١٧ ژن و سێ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

٧ ژن لەلایەن هاوژینەکانیان، دوو ژن لەلایەن پیاوانی جیابووەوە، دوو ژن لەلایەن هاوژینی پێشوو لە پرۆسەی جیابوونەوە، یەک ژن لەلایەن باوکیەوە، یەک ژن لەلایەن پیاوێک کە پێشتر لەگەڵیدا ژیاون، چوار ژن لەلایەن پیاوێکی ناسیاو، یەک ژن لەلایەن کەسێکی نامۆ، سێ ژن لەلایەن هاوڕێ پیاوەکەیەوە، ژنێک لەلایەن زاواکەیەوە، دوو ژن لەلایەن پیاوی جیابووەوە، یەکیان لەلایەن دراوسێکەیەوە کوژراوە.

 

کوشتنی ژنان لە مانیسا چوار، ئیستەنبوڵ دوو، ساکاریا دوو، ئیزمیر دوو، بورسا دوو، ئەنتالیا دوو، کۆجالی دوو، مێرسین یەک، ئایدین یەک، گیرسون یەک، ئەسکیشەهیر یەک، ماردین یەک، وان یەک، ئامەد یەک، ئەدەنە یەک، ئەنقەرە یەک، دیلۆک یەک زۆنگوڵداک، یەک لە شارە جیاوازەکاندا ئەنجام دران.

 

شوبات

لە مانگی شوباتدا  ٣٩ ژن کوژراون و ١٥ ژنیش گیانیان لەدەستداوە، دیاری کرا کە لە مانگی شوباتدا زۆربەی ژنان لەلایەن پیاوانی جیابووەوە دەکوژرێن.

 

لە ژنە کوژراوەکان ٩ کەسیان لەلایەن پیاوانی جیابووەوە کوژراون، ٦ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە دەیانناسن، ٦ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە پەیوەندییان لەگەڵدا هەبووە، ٨ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردوون، ٦ ژن لەلایەن کوڕەکەیانەوە کوژراون، سێ ژنان لەلایەن باوکیانەوە، یەک ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون.

 

کوشتنی ژن لە ئیستەنبوڵ ١٠ ژن، لە ئارتڤین یەک، ئەنقەرە دوو، ئایدین یەک، ساکاریا سێ، ئەدیرنە یەک، سامسون دوو، بورسا سێ، بارتین یەک، خارپێت یەک، هاتای یەک، لە بوردور یەک ، لە دیلۆک یەک، لە دوزچە دوو، لە ئەدەنە یەک، لە ڕەحا یەک، لە ئەنتالیا یەک،  لە ئامەد یەک، لە دەنیزلی یەک، لە چاناککالێ یەک، لە ئیزمیر یەک، لە ئەرزرۆم یەک و ژنێک لە مانیسا کوژراون.

 

ژنان زیاتر لەلایەن هاوژینە جیابووەکانیانەوە کوژراون.

 

ئادار

لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن و دوو منداڵ کوژراون و ٢٤ ژن و دوو منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

٨ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی پێشتر هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردوون، سێ ژن لەلایەن پیاوی جیابووەوە، یەک ژن لەبەرئەوەی ویستوویەتی جیاببێتەوە، یەک ژن لەلایەن پیاوێکەوە کە دەیناسی، یەک ژن لەلایەن پیاوێکەوە کە نەیدەناسی، دوو ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە هاوسەرگیریان لگەڵدا کردوون، سێ ژن لەلایەن منداڵەکانیانەوە کوژراون، ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، یەک ژنیش لەلایەن پیاوێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

 

کوشتنی ژنان لە کوتاحیا یەک، لە موغڵا یەک، لە مێرسین دوو، لە بەدلیس یەک، لە ئیزمیر یەک، لە ئەدەنە یەک، لە ئیستەنبوڵ ٨، لە ئەرزڕۆم دوو، لە ئیلح یەک، لە کۆجالی یەک، لە دیلۆک یەک، لە ئامەد یەک ، ژنێک لە چاناکاڵە و دوو ژن لە ئەنقەرە کوژراون.

 

نیسان

لە مانگی نیساندا ٣٠ ژن و دوو منداڵ کوژراون و ١٥ ژن و منداڵێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

١١ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵیان، یەک ژن لەلایەن پیاوی جیابووەوە، ٧ لەلایەن هاوژینی یەکەمەوە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا، یەک منداڵ، یەک لەلایەن براکەیەوە، سێ ژن لەلایەن ئو پیاوانەی لەگەڵیان دەژین، 1 ji aliyê mirovê xweve ، دوو ژن کوژراون لەلایەن کەسانێکەوە کە دەیانناسین، دوو ژن لەلایەن هاوڕێکانیەوە، یەک لەلایەن مامیەوە.

 

لە ئامەد یەک، مێرسین دوو، ئەدیرنە یەک، بالیکسیر یەک، ئەنتالیا دوو، تەکیرداغ یەک، ئیستەنبوڵ چوار، مەرەش دوو،، ئەنقەرە دووم بۆلو یەک، مانیسا دوو، قەیسەری یەک، سامسور دوو، سامسون دوو، موغڵا یەک، قەرەبوک' یەک، ئاگری  یەک، کیریککالێ یەک، ئایدین یەک چانکیری یەک ژن کوژرا.

 

ئایار

لە مانگی ئایاردا ٣٤ ژن و ٨ منداڵ کوژراون، ١٨ ژن و دوو منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

١١ ژن لەلایەن پیاوانێک کە پێشتر هاوسەرگیرییان لەگەل کردوون، سێ لەلایەن هاوسەری پێشوو لە پرۆسەی جیابوونەوە، دوو لەلایەن پیاوی جیابووەوە، ٦ لەلایەن ناسیاو، یەک لەلایەن باوک، سێ لەلایەن منداڵ، یەک لەلایەن زاوای , یەک لەلایەن براکەیەوە، یەک ژن دەستنیشان نەکراوە، تاوانەکانی داهاتووی ژنان دەستنیشان نەکران.

 

لە ئەنقەرە سێ، ئیستەنبوڵ ٧، ئەدەنە سێ، خارپێت سێ، کلیس یەک، قەیسەری یەک، تەکیرداغ یەک، سامسون دوو، مانیسا سێ، دیلۆک یەک، ڕەحا یەک، ئیزمیر دوو، ئایدن یەک، کۆروم دوو، موغڵا یەک، کۆجالی یەک، عوسمانییە یەک، ئەرزڕۆم یەک، ئامەد یەک ژن کوژرا.

 

حوزەیران

لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ٣٧ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون و ٧ ژن و دوو منداڵ بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

لە کۆی ئەو ژنانە ١٦ کەسیان لەلایەن پیاوێکی خێزاندارەوە، ٥یان لەلایەن پیاوێکەوە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا، سێیان لەلایەن پیاوێکی جیابووەوە، دوویان لەلایەن پیاوێکی جیابووەوە، سێیان لەلایەن پیاوە ناسیاوەکانیانەوە، ٥یان لەلایەن پیاوانێکەوە کە دەستنیشان نەکراون،  ژنێک لەلایەن کەسوکارییەوە، دوو لەلایەن باوکیەوە، یەک لەلایەن هاوژینی پێشووەوە.

 

کوشتنی ژنان لە ئەنقەرە ٥، مێرسین دوو، ڕەحا دوو کۆنیا دوو، ئەدەنە چوار، جۆلەمێرگ یەک ڕیزە یەک، ماردین دوو، ئەسکیشەهیر سێ، ئیزمیر چوار،، ئامەد یەک، قەیسەری یەک، دەنیزلی یەک، نەغەدە یەک، خارپێت یەک، دیلۆک دوو، ئایدین  یەک، کیریکالێ یەک، ئەنتالیا یەک، ئیستەنبوڵ یەکو تەکیرداغ کوژراون.

 

تەمووز

لە مانگی تەمووزدا ٢١ ژن و چوار منداڵ کوژراون، ٢٢ ژن و دوو منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

لە ژنەکان یەک لەلایەن ئەو پیاوانەی لە پڕۆسەی جیابوونەوەدا بوو، چوار لەلایەن ئەو پیاوانەی کە جیابوونەوە، دوو لەلایەن کوڕەکانیانەوە، یەک لەلایەن ئەو پیاوانەی پێکەوە بوون، یەک لەلایەن براکەیەوە، یەک لەلایەن هاوژینی جیابووەوە، یەک لەلایەن پیاوێکەوە کە نەیاندەناسی، یەک لەلایەن باوکیەوە، ٦ لەلایەن پیاوێکەوە کە پێشتر هاوسەرگیری کردووە، یەک لەلایەن پیاوێکەوە کە دەیناسی و یەک لەلایەن خزمەکەیەوە و دوو ژنیش لەلایەن پیاوانی خزمیانەوە کوژراون.

 

خارپێت دوو، کوتاحیا یەک، ئەدەنە یەک، ئیستەنبوڵ دوو، مڵەتی دوو کارەمان دوو، سەمسور یەک، سێرت یەک، ئەرزڕوم یەک، گیرەسون یەک، قەیسەری یەک، کۆجالی یەک، ئەدیرنە یەک، گوموشهانە یەک، مێرسین دوو ژن کوژراون.

 

ئاب

لە مانگی ئابدا ٣١ ژن و ٥ منداڵ کوژراون و ١٥ ژن و سێ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

لەو ژنانە ٦یان لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە پەیوەندییان لەگەڵدا هەبووە، ٨یان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون کە پێشتر هاوسەرگیریان کردووە، یەک  لەلایەن هاوژینی جیابووەوە، سێ لەلایەن خزمێەوە، یەک لەلایەن پیاوێکی خێزاندارەوە، یەک لەلایەن لەلایەن باوکیەوە، چوار لەلایەن پیاوێکەوە کوژراون کە دەیانناسی و 1 لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە.

 

کوشتنی ژنان لە ئەنتاڵیا یەک، دەنیزلی یەک، ئەنقەرە یەک، سێرت یەک، کۆنیا سێم سامسون یەک، ئەفیۆن دوو، مێرسین دوو، ئیستەنبوڵ دوو، ڕەحا دوو، تەکیرداغ یەک، موغلا دوو، ئیزمیر دوو، زۆنگوڵداک یەک، گیرسون یەک، ئەسکیشەهیر یەک، هاتای یەک ترابزۆن یەکو لە ئەدەنە یەک کوژراون.

 

ئەیلوول

لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژراون و ١٥ ژن و چوار منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

بکوژی ژنەکان کەسانی نزیکیانن،  ٧ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی پێشتر هاوسەرگیریان لگەلدا کردوون، ٥یان لەلایەن پیاوانی جیابووەوە، ٥  لەلایەن هاوژینەکانیان کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بووە، دوو لەلایەن باوکیانەوە، یەک یان لەلایەن دراوسێکەیانەوە، هەروەها بکوژی چوار ژنیش دەستنیشان نەکراوە .

 

لە سەمسور دوو، قەیسەری یەک. کۆنیا دوو، ئەنقەرە یەک، ئەکسەرای یەک، مەڵەتی یەک، ئەفیۆن یەک، هاتای دوو، کۆجالی یەک، ئیستەنبول چوار، قەرس یەک، سامسون یەک، مێرسین یەک، دیلۆک یەک، ئایدین دووم ساکاری یەک، ئامەد یەک، ئیزمیر دوو، قەرەبوکو یەک، ئەنتالیا  یەک، مەرەش یەک ژن، ژنێک لە شاری مانیسا کوژرا.

 

تشرینی یەکەم

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٣ ژن و ٦ منداڵ کوژراون، ٢٢ ژن و چوار منداڵ بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

١٦  لەو ژنانە لەلایەن هاوژینی پێشووەوە کە هاوسەرگیریان کردووە، چوار لەلایەن هاوژین کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون، ٦ لەلایەن پیاوانی ناسیویانە، یەک لەلایەن پیاوێک کە لە پەیوەندیدا بووە، یەک بەهۆی ئەوەی ویستویەتی جیاببێتەوە، سێ لەلایەن کەسوکاری خۆیەوە ، یەک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دوو لەلایەن هاوژینی جیابووەوە، یەک لەلایەن منداڵەکەیەوە، یەک لەلایەن ئەو پیاوانەی کە نەیاندەناسی. کوژران.

 

لە ئیزمیر دوو، کاستامۆنو دوو، کۆجائێلی یەک،، بورسا 2، هاتای سێ، نەڤشەهیر یەک، ئیستەنبوڵ ٧، ئیلح یەک، موغڵا یەک، ئەنقەرە دوو، مێرسین دوو، کۆنیا یەک، ئامەد دوو، ڕەحا یەک، تەکیرداغ دوو، کیریککالێ یەک، بالیکەسیر دوو، سامسون یەک، ساکاریا یەک ئەدەنە چوار، دیلۆک  یەک، ئەنتالیا یەک، ئایدن یەک، لە زۆنگوڵداک ژنێک کوژرا.