لە قامیشلۆ ژنان بۆ وریشە مورادی ڕێپێوانیان کرد
لە قامیشلۆ ژنان لە دژی بڕیاری ڕژێمی ئێران بۆ لەسێدارەدانی وریشە مورادی، ئەندامی کەژار ڕێپێوانیان کرد و جەختیان لە تێکۆشان لە دژی سزای لەسێدارەدان کردەوە.
قامیشلۆ
ڕژێمی ئێران ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، بە تۆمەتی ''ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی چەکداری دژ بە ئێران''، سزای سێدارەی بۆ بەندکراوی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، وریشە مورادی سەپاند. دانیشتوانی کانتۆنی جزیر بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کۆنگرە ستار لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکیان بۆ وریشە مورادی ڕێکخست.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "نا بۆ سێدارە، نا بۆ کوشتنی ژنان" و بەشداری دەیان کەس و ڕێخستنی کۆنگرە ستار و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و خۆبەڕێوەبەری لە گۆڕەپانی عوسمان سابری و دەستیپێکرد و لە بەردەم یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ڕیحان لۆقۆ وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار قسەی کرد.
"بە ملیۆنان کەس لە دەوری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازای" کۆبوونەتەوە"
ڕیحان لۆقۆ وتی: ڕژێمی ئێران دەیەوێت لە سەدەی بیست و یەکدا جینۆساید بەسەر ژناندا ئەنجام بدات، نەک هەر ڕژێمی ئێران هەموو ئەو بیرکردنەوەی پیاوسالاری و سیستەمی حوکمڕانانەی هەیە لە مێژووەوە تا ئەمڕۆش شەڕێک لە دژی دەستکەوت و زانست و کاری ژنانیان بەڕێووەبردووە. هەر بۆیە دەبینین لەم سەدەیەدا، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ملیۆنان کەس لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کۆدەبنەوە و دەبنە کلیلی چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە هەرکات ئاستی تێکۆشان و خۆڕاگری ژنان زیاتر بوو، دەبینین دەوڵەتە داگیرکەرەکان هێرش بەسەر یاخیبوون و شۆڕشەکانی ژناندا دەسەپێنن.
"ناتوانن ئیرادەی ژنی ئازاد لەناو ببەن"
ڕیحان لۆقۆ سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بڕیارەکانی لەسێدارەدانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنانی پێشەنگ ڕاکێشا و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: "هەر بۆیە لە هەموو شوێنێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژنان و پێشەنگەکانی شۆڕش دەکاتە ئامانج، لە باکوری کوردستان ئەو ژنانەی سەرکردایەتی سیستەمی دیموکراسی و یەکسانی دەکەن ڕۆژانە لەلایەن تورکەکانەوە سزا دەدرێن، هەروەها له ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ژنانەی که پێشەنگایەتی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەن، گەلەکەیان لە فاشیستی ڕژێمی ئێران ڕزگار دەکەن، سزای سێدارەیان به سەر دەدرێت. بۆیە هەمیشە شەهیدانی تێکۆشانی ژنان لە کەسایەتی ژینا ئەمینی بە تایبەت هاوڕێیانی ئم دۆزە؛ ڕیحان و یوسرا و بێریتان و زیلان لە یاد دەکەین. دەبینین لە مانگی تشرینی دووەمدا هەموو جیهان ئەم مانگە وەک ڕۆژێکی تایبەت لە دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕادەگەیەنێت، لە ١٠ی ئەم مانگەدا ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەرسەر وریشە مورادی، یەکێک لە پێشەنگەکانی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" سەپاند.
"وەک ژن با تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی هەموو ژنان بەرز بکەینەوە"
فاتیمە جاسم بە ناوی ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسەی کرد و وتی: ژنان هەمیشە پێشەنگ بوون لە ژیانی مرۆڤایەتیدا، بەڵام دوای سەرهەڵدانی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان، ژنان بە ناڕەوا و زەلیل مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا و هەمیشە لێیان دەدرا و سووکایەتییان پێدەکرا. هەروەها لە هەموو شتێک بێبەش بوون و سەرەڕای ئەو سەختییەی کە ڕووبەڕوویان بووەوە، ئەو ژنانە تەسلیم نەبوون و دەستیان کرد بە شەڕکردن دژی هەموو دەسەڵاتە دەسەڵاتدارەکان. بینیمان کە ئەمڕۆ ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر وریشە مورادیدا سەپاند. وەک ژن با شەڕەکەمان بۆ ئازادی هەموو ژنان بەرز بکەینەوە. بۆیە ئێمە وەک ڕێکخراوێکی ژنان ڕژێمی ئێران شەرمەزار دەکەین و دەڵێین ناتوانن ئیرادەی ژنی ئازاد لەناو بەرن. ڕژێمی ئێران ناتوانێت لەناومان ببات، ئێمە بوونی هەیە و هەمیشە بوونی دەبین".