٩ ساڵ لە ئازادکردنی شەنگال : تێکۆشان بە هەمان ڕۆح بەردەوامە

سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ ڕایگەیاند، دوای ئازادکردنی شەنگال هەنگاو بە هەنگاو داعش تێکشکاوە و ئەمڕۆ شەنگال بە هەمان ڕۆح دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکات.

بێریڤان چیا

 

شەنگال- شەنگال کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرابوو، لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئازاد کرا، لە ئەنجامی شەڕێکی ١١ مانگ لە گەڕەکەکان بەرەو چیای شەنگال، پڕۆسەی ڕزگارکردنی شەنگال لە سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بە ناوی فەرماندەیی ئێزیدی بۆ ئازادکردنی شەنگال دەستیپێکرد و لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ شەنگال ئازاد کرا. شەنگال ماڵ بە ماڵ و گەڕەک بە گەڕەک لە دەستی داعش ڕزگار کرا.

 

لە کاتی شەڕی ڕزگاری، سەرەڕای هەموو هەلومەرجە سەختەکان، کۆمەڵگە ڕێکخراوی خۆی فراوانتر کرد و بەم شێوەیە وەڵامی هەموو هێرشەکانی دایەوە، بەتایبەتی، ژنان خۆیان لە سەربازییەوە بۆ بواری کۆمەڵایەتی ڕێکخست و پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی ئێزیدییان کرد.

 

بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگالەوە سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەریی ئازادیخوازی ژنانی ئێزیدی دەربارەی پرۆسەی ڕزگاری، ڕێکخراوی ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگە هەڵسەنگاندنی کردو تیشکی خستە سەر فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤و ڕایگەیاند،  کە پلانی سەرەکی چەتەکانی داعش و هاوپەیمانەکانیان لەناوبردنی جەستەیی کولتوور و بیروباوەڕی ئێزیدی بوو، بۆیە دڕندانەترین هێرشیان لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئەنجامدا و وتی: لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین هێشتا برینەکانی ئەو فەرمانە لە دڵی کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو مرۆڤایەتیدا نەبڕاوەتەوە، لەلایەکی ترەوە، وەڵامی ڕاست بۆ چەتەکان و هاوپەیمانەکانیان ئەوە بوو کە شەنگال لە ماوەی ساڵێک پاش فەرمانێکی قورس لە داعش پاککرایەوە.

 

دوای ئازادکردن، داعش هەنگاو بە هەنگاو تێکشکا

سوهام شەنگالی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێزەی وەک داعش کە تاڵانی دەکرد هەمووان دەیانوت کەس ناتوانێت لە دژی داعش بوەستێت و وتی: بەڵام گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار و یەپەگە، یەپەژە و یەبەشە لە دژی دڕندەترین چەتەکانی داعش لە شەنگال شەڕیان کرد و بە جیهانیان نیشان دا کە هێزێک بە بیر و بیرکردنەوەیانەوە  بە جەنگ و قارەمانێتی خۆی دەتوانێت لە دژی هێزێکی ئاوا دڕندە بجەنگێت، ئەمە بەتایبەتی لە ئازادکردنی کۆبانێ و شەنگالدا دەرکەوت، لە ئەنجامی بەرخۆدانی  ١١مانگی شەڕڤانان بەتایبەتی لە بازاڕی کۆنی شەنگال لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا دوای ئەو هەنگاوە داعش تێکشکێندرا و ناوچەکە لە چنگی چەتەکان ڕزگارکرا،  ئێمە کە ئێستا له شەنگال به کولتوور و بیروباوەڕەکانمان به ئاسوودەیی دەژین، بەهۆی بەرخۆدان و شەهیدەکانەوەیە.

 

مانەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە شەنگال گرنگترین وەڵام بوو

سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا، گرنگترین وەڵام بۆ داعش ئازادکردنی شەنگال و مانەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی بوو لە زێدی خۆیدا و وتی: پلانی گەورەی داعش دەرکردنی ئێزیدی بوو لە شەنگال، کۆمەڵگەی ئێزدییش کاتێک بەرخۆدانی ئازادیخوازانی بینی هێزو مۆڕاڵیان لێوەرگرتن و لەسەر خاکەکەیان مانەوە، ئێزیدییەکان کە فەرمانەکانیان بۆ چیاکان بردبوو، سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانە، دەستیان کرد بە ڕێکخستن، بەتایبەتی، کچان و کوڕانی ئێزیدی شانبەشانی ئازادیخوازان بەشداری شەڕی دژی داعش بوون و لەگەڵ گروپێکی بچووکدا هێزی پاراستنی خۆیان پێکهێنا، یەبەشەو یەژەشە لەم پرۆسەیەدا دامەزراندن، نەک هەر لە بواری سەربازیدا کۆمەڵگەی ئێزدی و بەتایبەتی ژنان کە داعش زۆرترین فەرمانی لە کەسایەتی ژنانی ئێزدیدا ئەنجام داوە، ئەرکەکانیان لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەدا گرتووەتە ئەستۆو دروستترین وەڵام لەگەڵ پێشەنگایەتی ژنان ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزیدی بوو.

 

"ڕزگارکردنی شەنگال هیوای دروستکرد"

سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا، لە ڕزگار کردنی شەنگالدا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان لە دەستی چەتەکانی داعش ئازادکراون و وتی: هەم ناوچەی شەنگال لە داعش پاککرانەوە و هەم ژنانی ئێزیدی کە لەلایەن چەتەکانەوە دەستگیرکرابوون ڕزگار کراون، ئەمە بەڕاستی هیوای لەناو هەموو کۆمەڵگەو مرۆڤایەتیدا دروست کردووە، شەڕی دژ بە چەتەکان وایکرد بە هیوایەک بۆ ئازادی و ڕزگاری، لە دڵی هەموو مرۆڤایەتیدا بەهۆی داعشەوە ترسێک لە دڵی هەمووان دروست بوو به پێچەوانه وه هەندێک له هێزەکانی بەشداربووی فەرمانەکە دەڵێن ئێمه بۆ ڕزگارکردنی شەنگال شەهید بووین و درۆ دەکەن، له بارەی پەیامەکه جیهان شاهیدی ئەوەبوو کە کێ لە شەنگال شەڕیان کرد و شەهید بوون، جیهان بەرخۆدانی ١١ مانگی لە شەنگال بینی.

 

شەنگال شوێنێکی ستراتیژی و گرنگە

سوهام شەنگالی ڕایگەیاند، شەنگال پایتەختی ئێزیدییەکانە و ئەگەر چیاکانی شەنگال نەمایە ئێزدییەکان نەیاندەتوانی بە کولتوور و بیروباوەڕی خۆیان لە هیچ شوێنێک بژین و بەردەوام بن،بۆیە شەنگال شوێنێکی زۆر ستراتیژی و گرنگە بۆ ئێزیدییەکان، لە هەموو ڕاسپاردەکاندا، کۆمەڵگەی ئێزدی خۆی لەم چیایانەدا پاراستووە، ئەو شوێنەی کە ئێزدییەکان خۆیان لە فەرمانەکان پاراستووە و دەتوانن بە کولتوور و بیروباوەڕی خۆیان بژین، بۆیە هیوای لە دڵی ئەو ئێزیدیانەدا دروستکردووە کە لە دەرەوەی شەنگال دەژین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو عەقڵییەتەوە بوو کە دەڵێت شەنگال کەوتووە، ئێستا کۆبانی کەوتووە. بەم شێوەیە هێز و ورە و ڕەوشت دروست بوو، ناوچەکانی تر هەنگاو بە هەنگاو ئازاد کران ئێستا بەتایبەتی دەتوانین بڵێین عێراق قەرزداری ئەم بەرخۆدانەیە، شەنگال بەشی سەرەکییە.

 

"تێدەکۆشین بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی"

سوهام شەنگالی تیشکی خستە سەر ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە هێشتا لە دژی داعش بەڕێوە دەچن و وتی: بەتایبەتی دەتوانین بڵێین لە دوای ئازادکردنی شەنگال شەڕ لە دژی چەتەکانی داعش بەردەوام بوو، لە ناوچە ئازادکراوەکانی وەک تەبقا و ڕەققە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزیدی لە دەست چەتەکان ڕزگار کراون، دوای ئەوەی ئەو ناوچەیە بە تەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهات،و چەندین شانەی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و عێراق هەن، لە بەرامبەردا یەپەژە و قەسەدە چەندین ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان دەستپێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ڕزگارکردنی ژنانی ئێزیدییە لەدەستی چەتەکان، ١٠ ساڵ بەسەر فەرمانەکەدا تێپەڕیوە و بێگومان ڕێکەوتنێک پێویستە بۆ ئەوانەی لە دەستی داعش ئازاد کراون، لە ڕاستیدا سوپاسی یەپەژە و قەسەدە دەکەین و تا ئەمڕۆش یادی ئازادکردنی شەنگال دەکەین بۆ ڕزگارکردنی ژنان.

 

عێراق ڕێگا بۆ هێرش دەکاتەوە

سوهام شەنگالی تیشکی خستە سەر هێرشەکانی سەر شەنگال و ڕایگەیاند، سیاسەتە قێزەونەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ سەر شەنگال بەردەوامە و وتی: ئەو هێزانەی لەگەڵ داعش ڕێککەوتوون و ناردیان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی هێرش دەکەنە سەر شەنگال، هەروەها عێراق هاوبەشە لە هێرشەکانی سەر یەبەشەو یەژەشە کە کەرامەتی عێراق دەپارێزێت، عێراق لەهەموو ڕوویەکەوە ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ئەو هێرشانە، هەروەها پەدەکە تاکەهێز بوو کە ڕێگای بۆ داحش کردەوە،  بە هەموو شێوەیەک پشتگیری چەتەکانی کرد، هاوپەیمانێتییەکی لەگەڵ داعش بەست بۆ کۆمەڵکوژکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی، پەدەکە بەهەمان عەقڵیەت هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی دەزانین کە دەوڵەتی تورک سەدان ساڵە فەرمانی بە کۆمەڵگەی ئێزیدی داوە و تا ئێستاش دوژمنایەتی دەکات، دەتوانین بڵێین ئەم سیاسەتە جەنگییانەی دەوڵەتی تورک و پەدەکە و پشتیوانی حکومەتی عێراق دەیانەوێت شەنگال جارێکی تر لە نائارامیدا بمێنێتەوە.

 

"ئێزیدییەکان بەرەنگاری سیاسەتە پیسەکان دەبنەوە"

سوهام شەنگالی وتی: کۆمەڵگەی ئێزیدی وەک چۆن بەرەنگاری چەتەکان بووەوە، ئەمڕۆش بەرهەڵستی سیاسەتی داگیرکاری دەکات و وتی: ڕێگە نادەین چەتەکانی داعش و هاوپەیمانەکانیان بکرێنە ئامانج، شەنگال خاکی ئێزیدییەکانە و ئێزیدییەکان بە کولتوور و بیروباوەڕی خۆیان ئازادانە دەژین ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک دژی ئەم داگیرکارییە بەرخۆدان هەیەو شەنگال یەکێکە لەو شوێنانەی بەرخۆدان دەکات.

 

سوهام شەنگالی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال لە ڕێبەر ئاپۆ ، ئەو گەریلایانەی کە لە تونێلەکانی جەنگدا شەڕ دەکەن و بەرامبەر داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن پیرۆز دەکەین و خۆشەویستی خۆمان لە شەنگالەوە بۆ ئیمرالی دەنێرین، چۆن شەنگال لە دژی داعش شەڕی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەمڕۆش بە هەمان ڕۆحەوە بەرخۆدان دەکات و سەرکەوتوو دەبێت.