لە ئیلح و ماردینەوە بانگەوازی: ئێوە دەرۆن و ئێمە دەمێنیەوە

 لە سێ شارەوانی قەیوم داندرا، ئەو خەڵکەی لەبەردەم شارەوانی ماردین کۆبوونەتەوە، ناڕەزایەتیان دەربڕی و وتیان: ئێوە دەڕۆن، ئێمە دەمێنینەوە.

ماردین

 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە سێ شارەوانی ماردین و ئیلح و خەلفەتی قەیومی دانا،  پۆلیس بە بەربەست پێشەوەی شارەوانیەکانی داخست و ڕێگەی نەدا هاوسەرۆکانی شارەوانی بچنە ناو بینای شارەوانی، دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکانی ماردین و پەرلەمانتاران ساڵیحە ئایدەنیز و بێریتان گونەش لەگەڵ کرێکارانی شارەوانی، خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین چوونە شارەوانی، دوای کاردانەوەکان هاوسەرۆکانی شارەوانی و پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی شارەوانی ویستیان بچنە ناو شارەوانییەوە، بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردن، گەل دژی ئەمە بە دروشمی "بە ئیرادەی خۆمان خاوەنداری لەو کەسانە دەکەین کە هەڵبژێردراون" کۆبوونەوەو پۆلیس هێرشی کردە سەر خەڵک، خەڵکەکە بە پۆلیسی وت کە نەیانهێشت بەرپرسانی هەڵبژێردراو بچنە ناو بینای شارەوانی "ئەوان بەرپرسی هەڵبژێردراوی گەلن، ئایا ویژدانت قبوڵ دەکات کە هیوای گەل بەم شێوەیە دەستی بەسەردا گیراوە؟ پێویستە شەرم بکەیت" هاوڵاتییەکی تر وتی: "ئێمە لێرە ناڕۆین ئێمە سەرکەوتین، تۆ ئەمڕۆ لێرەیت و سبەی نییت، ئەمە بزانە دەڕۆیت، ئێمە لێرەین".

 

"پێویستە هەموو کەسێک کاردانەوەی خۆی لە شەقامەکان نیشان بدات"

 دواتر، پەرلەمانتار ساڵیحە ئایدنیز بیری هێنایەوە کە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ساڵڕۆژی کودەتای سیاسییە و ڕایگەیاند، دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی سێ شار لە ٤ی ئەم مانگە درێژەپێدەری کودەتا سیاسیەکەیە و وتی: ئەمەش هەوڵێکە دژی ئایندەی تورکیا، ئەو لێدانەی کە لە جۆلەمێرگ دەستیپێکرد لە ئەسەنیوریت و سێ شاری دیکە بەردەوامە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم سیاسەتە بەردەوام دەبێت، پێویستە هەموو ئەوانەی دیموکراسییان دەوێت لەم وڵاتەدا، هەموو ئەوانەی لەگەڵ دیموکراسیدان، نەک هەر ئەمڕۆ دەنگیان بەرز بکەنەوە، بەڵکو کاردانەوەکانیان لە شەقامەکاندا دەربخەن.

 

"لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت"

 ساڵیحە ئایدنز کە دوای وتارەکە ویستی بچێتە ناو بینای شارەوانی، جارێکی دیکە لەگەڵ پۆلیس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، بەو پۆلیسەی کە ڕێگری لێکردوون وتی: ئێوە ناتوانن ئەم بڕیارە بدەن، تۆ تاوانێک ئەنجام دەدەیت، باجی ئەم تاوانە دەدەیت، کات دەگۆڕێت، بەم شێوەیە بەردەوام نابێت، لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە پۆلیس بە سپرای بیبەر هێرشی کردە سەر ئەو گەلەی کە لەبەردەم شارەوانی کۆبوونەتەوە و دەڤریم دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانیش بەهۆی غازەکەوە بێهۆش بوو.

 

ئیلح

 وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا قەیومی لە شارەوانی ماردین، ئیلح و  خەلفەتی ڕەحا دانا، لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا، ئەو سێ هاوسەرۆکە بە "ئەندامی ڕێکخراوەکە" تۆمەتبارکراون و سزاکانی هاوسەرۆک و دۆسیە بەردەوامەکانی هاوسەرۆکایەتی وەک بیانووی بڕیارەکە هێندراوەتەوە.

 

دایکی ئیپەک ئەر: شەرەفت نییە؟

 

دوای بڕیارەکەی قەیوم، گەل و هاوسەرۆکانی هەڵبژێردراو لە بەردەم بینای شارەوانی دەستیان کرد بە کۆبوونەوە، دایکی ئیپەک ئەر کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن لەلایەن پۆلیسی شارەزا موسا ئۆرهانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر و بووە خۆکوشتن، حەکیمە کلینچ، دایکی ئیپەک ئەر بە وتنی: شەرەفت نییە؟ کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە بڕیارەکەی قەیوم، ئەو هاوڵاتیانەی لەبەردەم بینای پۆلیسی شارەوانیدا گەمارۆدرابوون، کۆبوونەوە و  بە دروشمی "ئەو قەیومانە دەردەچن و ئێوەش بۆ ڕای گشتی لێپرسینەوە دەکەن" هاواریان کرد.

 

"با دادپەروەری ئێوە بمرێت"

هاوڵاتیان لەبەردەم نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی کۆبوونەوە و کاردانەوەیان بەرامبەر بەو بڕیارەی قەیوم نیشاندا و وتیان "با دادپەروەری دەوڵەتی تورکیا بمرێت"، ژنێکی تر وتی: سەرکردەکانیان دزی دەکەن، لە گەورەکانیان فێری دزیکردن بوون، مافی خۆمانمان دەوێت، ئەوان ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن.

 

گەل بە دروشمەوە بەرەو بینای شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.

 

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا، گوڵستان سۆنوک کە کاندیدی شارەوانی ئیلح بوو لەسەر دەم پارتی، بە جیاوازییەکی زۆر لە ٦٤.٥٢٪ی دەنگەکان، وەک هاوسەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا.