داوای باشترکردنی ڕۆڵی مامانەکان دەکرێت
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای بەهێزکردنی ڕۆڵی مامانەکان لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی منداڵبوون دەکات، چونکە دەتوانێت زیاتر لە ٦٠%ی گیانلەدەستدانی دایکان و تازەلەدایکبووان کەمبکاتەوە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/10/20241016-who-jpgf85e49-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" ڕایگەیاند، دەبێت گرنگی بە ڕاهێنان، ژێرخانی بنەڕەتی، پێداویستییەکان و جۆرەکانی دیکەی پشتگیری تایبەت بە مامانەکان بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری کارمەندانی دیکەی چاودێریی تەندروستی بدەن وەک پەرستاران، پزیشکانی ژنان و منداڵبوون و پزیشکانی منداڵان.
پزیشک ئەنشو بانەرجی، بەڕێوەبەری تەندروستی دایکان، تازەلەدایکبووان، منداڵان و هەرزەکاران لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتی: بەهێزکردن و پشتگیریکردنی مامانەکان سوودی بۆ ژنان و کۆرپە و سیستمی تەندروستیی هەیە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی مامانی بە شێوەیەکی گشتی دەتوانێت زیاتر لە ٦٠%ی گیانلەدەستدانی دایکان و تازەلەدایکبووان کەمبکاتەوە.