ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە سلێمانی گردبوونەوە
ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی لە بەردەم تەندروستی سلێمانیدا گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
ئاماژەیان بەوەکرد، سەرەڕای چەندین جار گردبوونەوەو داواکردنی مافەکانیان، حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی نەداونەتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٤وە دامەزراندن لە هەرێم ڕاگیراوە و زیاترلە ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەرزاو لە هەرێمی کوردستان هەن.