ڕوشەن سەیدائۆغڵو: ژنۆلۆژی ڕێگای ئازادی پیشانی ژنان دەدات

پارێزەر ڕوشەن سەیدائۆغڵو هەڵسەنگاندنی بۆ کۆنفرانسی ژنۆلۆژی، کە لە شاری وان بەڕێوەچوو، کرد و وتی: ژنۆلۆژی ڕێگەی ئازادییە بۆ هەموو ژنان، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گۆڕینی عەقڵیەت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- ڕۆژانی ٢١-٢٢ی ئەیلوولی لە شاری وان، لە وان، لە ٢١-٢٢ی ئەیلول، گۆڤاری ژنۆلۆژی کۆنفرانسێکی بە ناونیشانی "لە سەدەی بیست و یەکەمدا، سیاسەتی خەبات دژی سیستەمی حوکمڕانی پیاوان و شێوازەکانی" ڕێکخست و دەیان ژن لە باکووری کوردستان و تورکیاوە بەشداریان کرد.

 

ڕوشەن سەیدائۆغڵو نووسەری گۆڤاری ژنان و پارێزەر، باسی لەوەکرد، ماوەی ١٥ ساڵە گفتوگۆ لەسەر ژنۆلۆژی بەردەوامە و ئەو گفتوگۆیانە نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە زۆر وڵاتدا بەڕێوە دەچن، ئێستاش لە قۆناغی ئەزموون و بەرهەمهێنانداین، وتیشی: بە ئەزموونی ١٠ ساڵەی گۆڤارەکە ڕۆژانە کۆنفرانس و کاری گروپی و گفتوگۆکان فراوانتر دەبن، لە کۆنفرانسەکەی واندا، بنەمای کۆبوونەوەمان لەگەڵ بزووتنەوەکانی ژنان لە تورکیادا دامەزرا، گفتوگۆکان لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی، دۆخی ژنان لە ناوخۆ و هەرێمەکاندا، خۆسەری و زانستناسی ژنان لە هەموو ناوچەکاندا بەڕێوەچوون.

 

ڕوشەن سەیدائۆغڵو ڕایگەیاند کە لە کۆنفرانسەکەدا لایەنی نێودەوڵەتیشەوە گفتوگۆ لەسەر ژنۆلۆژی کرا و وتی: لە گفتوگۆکانماندا باسمان لە ڕەگەزگەرایی لەناو سیستمدا کرد، نموونەکانی ئێران، تورکیا یان سەلڤادۆر هێنرانەوە و سەرنجمان خستە سەر جێبەجێکردنی سیاسەتی ڕەگەزگەرایی و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم زهنیەتە، هەروەها باسمان لە مۆدێلی ڕێکخستن و دیپلۆماسی و گفتوگۆی زانستی کرد، ئێمە پێمان وایە ئەم باسانە زیاتر پەرەدەسەنن و ژنۆلۆژی لە تورکیا زیاتر باس و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و شوێنێکی دەبێت کە مانای پێ بدرێت.

 

"ژنان ئەو هێزەی ڕێگای ئازادی پیشان دەدات، دەناسن"

ڕوشەن سەیدائۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، چەمکی حەقیقەتی ژنان لەگەڵ "ژن، ژیان، ئازادی" بە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ئەمە تەنها دروشم نییە و ئەم دروشمە لە مەیدانەکاندا ژنان بۆ ئازادی بەرزی دەکەنەوە، وتیشی: ئێمە لە ئێستاوە هەوڵ دەدەین پەیوەندی نێوان ژن و ژیان پێکەوە لەگەڵ ئازادی دابمەزرێنین، ئێمە لە ئێستاوە بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتە دەبینین، ئەمڕۆ لە هیندستان دەڵێن "ژن، ژیان، ئازادی" ئەمە مانایەکی هەیە، کە لە کوێدا سیستمی پیاوسالاری ژنانی چەوساندووەتەوە، لەوێدا ژنان بەدوای سیستەمێکی تردا دەگەڕێن. دۆخی کۆنکرێتی لەم سەردەمەدا خۆپاراستنە، مۆدێلی ڕێکخستنی مشتومڕە لەسەر زانین و زانست، ئەمەش ڕێکخستنە، ژنانیش پێشەنگایەتی دەکەن لەم کارەدا، تۆڕی ڕێکخراوەیی لەگەڵ ژنان دروست دەکەن، بەڵام هەموو ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەش دەزانن چۆن بە فەلسەفە و دروشمی "ژن، ژیان ئازادی" ڕێگای ئازادی بدۆزنەوە.

 

"ژنۆلۆژی بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای شێوازی نوێی داهێنەرانە"

ڕوشەن سەیدائۆغڵو وتی: ژنۆلۆژی هەر لەسەرەتاوە سەرنجی لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لەڕێگەی تێکەڵکردنی وشە و کردارەوە بووە، دەتوانین بڵێین زانستی ژن زانستی کۆمەڵایەتییە، بزووتنەوەکانی ژنان بۆ ئازادی و ڕزگاری دەستی پێکرد، لە هەمان کاتدا بزووتنەوە بۆ بنیاتنانە. ژنۆلۆژی وەک زانستی پێکەوەژیانی ئازاد و ڕێکخستن و بەرهەمهێنان بەردەوامە.

 

"بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ گۆڕینی عەقڵیەت"

ڕوشەن سەیدائۆغڵو ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان لەسەر بنەمای هاوبەش ئەرکی ژنۆلۆژییە و لە کۆتاییدا دەڵێت: کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی ژنان، بنیادنانی بنەمای گفتوگۆ پێکەوەیە و یەکێک دەبێت لە چالاکییەکانی ژنۆلۆژی، گۆڤارەکەش درێژە بە بڵاوکردنەوەکانی دەدات و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ گۆڕینی عەقڵیەت.