"دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی مەنبجی تۆپباران کرد"
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەجیان تۆپباران کرد.

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی سەربازی مەنبج ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندەکانی مەسی، عەون دادات، توخار و هۆشەرییەی تۆپباران کردووە.
ئەنجومەنی سەربازی ڕاشیگەیاند، ٣٣ هاوەن بەر ئەو گوندانە کەوتووە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتییان زیانی ماددیان بەرکەوتووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە محاویلەیەکی کارەبایی و ماتۆڕسکیلێک سووتاون.