دەوڵەتی تورکیا ناوەندی گوندی گوهەرزری تۆپباران کردووە
دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و شەوی ڕابردوو، بە چوار گولـلە تۆپ، تۆپبارانی ناوەندی گوندی گوهەرزی کردووە.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوار گولـلە تۆپ دەنێت بە ناوەندی گوندی گوهەرزێوە لە بناری چیای مەتینا لە شارۆچکەی ئامێدی و بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی گوهەرزی بە سەختی تۆپبارانی کردووە.
سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەیان بەوەداوە، ناوەندی گوندی گوهەرزی لە دامینی چیای مەتینای سەر بە شارۆچکەی ئامیدی لە سنووری پارێزگای دهۆک لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە تۆپباران کراوە و چوار گولـلە تۆپ لە ناوەندی گوندی گوندەکە کەتووەتە خوارەوە.