لە کۆبانێ منداڵێک بەهۆی لێدانی بروسک گیانی لەدەستدا
لە گوندێکی کۆبانێ، لە ئەنجامی لێدانی بروسک بەناو خێزانێکدا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، دوێنێ شەو لە نێوان کاتژمێر ٨ بۆ ٩، لە شاری کۆبانێ و لادێکانی بارانێکی بەخوڕ باریوە. بە گوێرەی زانیاریەکان، لە ئەنجامی لێدانی بروسک لە گوندی مۆچک لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و لە هەمان خێزان ٢ کەسیش برینداربوون.
ناوی ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە، ئەحمەد ریاد ئەلساریی ١٢ ساڵە و هەریەک لە جەیر ئەلساریی ٢٢ ساڵ و ڕیماس حەسەن ئەلساریی ١٨ساڵ برینداربوون، کە هەر دوێنێ شەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کۆبانێ.