وێنەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەناو ستۆدیۆی بەرنامەیەکی ئەڵمانیا بەرز کرایەوە
تیرۆرکردنی هەردوو رۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بووە بە رۆژەڤی میدیایی وڵاتی ئەڵمانیا
ناوەندی هەواڵ
لەناو بەرنامەی گفتوگۆی ARD، ئامادەبووانی ناو ستۆدیۆ بە بەرزکردنەوەی وێنەی هەردوو شەهیدی رۆژنامەنووس و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، تیرۆرکردنی هەردوو يۆژنامەنووسی ئازاد، گوڵستان تارا و هێرۆیان شەرمەزار کرد.
لەناو بەرنامەکەدا پێشکەشکاری بەرنامەکە "کارین میۆسگادا" ڕوونکردنەوەی لەسەر وێنەکان دا و وتی: ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەهۆی هێرشی تورکیاوە تیرۆر کراون و باسێکی کورتی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی کرد لە باشووری کوردستان.
لە ژمارەی ئەمڕۆی(رۆژنامەی بێڵد)ـیش کە بەناوبانگترین رۆژنامەی ئەڵمانیایە باسی رووداوەکەی کردووە و نوسیویەتی "نارەزایەتی تیرۆرکردنی دوو رۆژنامەنووس گەیشتووەتە ستۆدیۆکانی وڵاتی ئەڵمانیا"