لە دێگەڵە ڕێگری لە دەرچووە دانەمەزراوەکان کرا بچنە شاری هەولێر
بڕیاربوو ئەمڕۆ بە مەبەستى دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دانەمەزراندنیان خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوورى سلێمانی، کۆیە و ڕانیە بچنە هەولێر و لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردببنەوە، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە ڕێگرییان لێکرا.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر گردبوونەوە و بڕیاربوو خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆکانی سلێمانی و کۆیە و ڕانیەش بەشداری بکەن، بەڵام لەلایەن بازگەی دێگەڵەوە ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو هەولێر.
بڕیاربوو ئەمڕۆ بە مەبەستى دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دانەمەزراندنیان پێنج پاسی خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوورى سلێمانی، کۆیە و ڕانیە بچنە هەولێر و لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردببنەوە، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕێگرییان لێکرا.
دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر کە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گردبوونەوە چەندین دروشمیان بە ڕووی دەسەڵاتی هەرێم بەرزکردەوە و دەڵێن، "کوا بەڵێنەکانتان بۆ ئێمە".
لەلایەکی دیکەوە ئەو خوێندکارە یەکەمانەی لە دێگەڵە ڕێگریان لێ کرا، کە بچنە هەولێر گردبوونەوە ئەنجام دەبن، بە ناچاری گەڕانەوە و لەبەردەم زانکۆی کۆیە دەست بە گردبوونەوەکانیان دەکەن.