دوابەدوای ناڕەزایەتی لایەنگرانی فەلەستین پۆلیسی دانیمارک گرێتا تونبێری چالاکوانی دەستگیر کرد

چالاکوان گرێتا تونبێری دوای ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو پراکتیزە و پێشێلکاریانەی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی بەردەوامیان لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدەن، دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای ناڕەزایەتییەک کە ٤ی ئەیلول کە لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکارەوە ڕێکخرابوو کە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززەیان ئیدانە کرد، پۆلیسی دانیمارک کۆمەڵێک خۆپیشاندەری دەستگیرکردو لەناو دەستگیر کراواندا گرێتا تونبێری چالاکوانی ژینگەپارێزی سویدی تێدایە.

 

چالاکوان گرێتا تونبێرگ لە مانگی ئایاردا ڕایگەیاندبوو، ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە دەبێت لە هەموو شوێنێکدا هەبن.

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن گروپێکی خوێندکاری لایەنگری فەلەستینی بە ناوی "خوێندکارانی دژی داگیرکاری" بڵاوکراوەتەوە، ئەفسەرەکان بە دەستبەندەوە گرێتا تونبێری و دەستگیرکراوەکانی دیکە دەبەن بۆ ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس.

 

گرێتا تونبێری لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە کە هێلەکێکی لەبەردایە کە نەخشی فەلەستینی لەسەر بووە، کە هێمایەکی بەناوبانگە لەناو خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین.

 

ئەمە یەکەمجار نییە کە چالاکوان گرێتا تونبێری لەکاتی ناڕەزایەتیەکانی دژ بە جەنگ دەستگیر بکرێت، ئەم دواییە لە شاری مالمۆی سوید دەستگیرکرا، کاتێک ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بەشداریکردنی ئیسرائیل لە پێشبڕکێی گۆرانییەکانی یۆرۆڤیژن لەو شارەدا.