واژۆ بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کۆکرایەوە و بۆ ١٤ ڕێکخراو نێردراوە
ئەو واژۆیانەی یەرەژە لە دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریف محەمەدی لە هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" کۆکراونەتەوە، بۆ ١٤ ڕێکخراوی ناردووە.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە کاردانەوە دژ بە سزای لەسێدارەدانی دادگاکانی ئێران سەبارەت بە ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی، هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان"ی دەستپێکرد و ٣٦ هەزار و ٣٩٨ واژۆ کۆکرایەوە.
واژۆکان بۆ لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، سەندیکای نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور، ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عومان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سۆماڵ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئوردن، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی لوبنان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی میسر، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان، سەنتەری میترۆ لە باشووری کوردستان، ڕێکخراوی میدپۆینت، سەندیکای ڕۆژنامەگەریی عەرەبی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی نێردراوە.
زۆرێک لە پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ. ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، چالاکوانان، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ژنان، ڕێکخراوە یاساییەکان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چوار پارچەی کوردستان، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لوبنان، میسر، مەغریب، تونس و هاووڵاتیانی ئەوروپی بە واژۆکانیان پاڵپشتی هەڵمەتەکەیان کرد.