وەڵامی ژنان بۆ هێرشەکان: خاکی خۆمان بەجێناهێڵین

ژنانی ناوچەی شێراوای عەفرین ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هێرش و تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ڕایانگەیاند: دەوڵەتی تورک بە بەئامانجگرتنی کامپەکانی کۆچبەران هەموو یاساکان پێشێل دەکات، بەڵام ئێمە هەرگیز خاک و گوندەکانمان بۆ ئەوان بەجێناهێڵین.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ کانتۆنی عەفرینیان داگیرکرد. خەڵکی ناوچەکە بە هۆی لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچار بوون کۆچ بکەن و چوونە شەهبا، کامپەکانی کۆچ ماوەی حەوت ساڵە لە ژێر هێرش و تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی دایە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا کۆمەڵکوژییەکی زۆر بەسەر خەڵکی مەدەنی ڕوویدا.

 

لەم دواییانەدا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر ناوچەکە توندتر بووە و تا ئەو کاتەی ناوچەی دەوروبەری کامپی ڤەگەر لە گوندی زیارەت و کامپی شەهبای گوندی کەشتیار لە عەفرینی داگیرکراو کرانە ئامانج، هەروەها گوندەکانی نزیک سنوور بە تۆپ و چەک دەکرێنە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییە ٣ کەس بریندار بوون کە کچێکیان هەیە و ناوی بریندارەکانیش بەم شێوەیەن؛ عەبدولڕەحیم خوباری تەمەنی ٨٤ ساڵە و محەمەد عەبدولڕەحیم خوباری تەمەنی ٤٠ ساڵە و منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی لیلاڤ عەلی بەکر کە لە کامپی شەهبا نیشتەجێیە، بریندار بووە.

 

"گوندەکانمان بۆ تورکیا بەجێناهێڵین"

دونیا محەمەد، دانیشتووی ناوچەی شێراوای عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی بۆ سەرکوتکردنی بەرخۆدان و ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە، ئێمە ماوەی حەوت ساڵە ڕووبەڕووی هێرش بووینەتەوە، ئامانج لەم هێرشانە ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکە کۆچ بکەن، بە بەرخۆدان و ئیرادەمان پلانەکانی ئەوان تێکدەشکێنین هەرگیز خاک و گوندەکانمان بۆ ئەردۆغان بەجێناهێڵین، ئەوان خاکی ئێمە بۆ منداڵەکانمان دەپارێزن ئێمە بە خەباتی خۆمان دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین.

 

'ئێمە هەرگیز خاکی خۆمان بەجێناهێڵین"

شیرین ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە داگیرکاری تورکیا هەموو یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و هێرش دەکاتە سەر کامپەکانی کۆچبەران و وتیشی: بە توندی ئیدانەی هێرش و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دەکەین، داگیرکاری هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان چڕتر کردووەتەوە، بەتایبەتی لەم دواییانەدا دەوروبەری کامپەکانی کۆچبەریش کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی و مرۆیی کەوتەوە، ئێمە هەرگیز ناوچەکانمان بەجێناهێڵین و زەویەکانمان پێشکەش بە ئەردۆغان ناکەین.