ئەنجومەنی ژنانی سووریا دژی کۆمەڵکوژیی دێرەزوور بەیاننامەیەکی خوێندەوە
ئەنجومەنی ژنانی سووریا، لە قامیشلۆ بەیاننامەیەکی دژ بە هێرشەکانی گروپی دیفاع وەتەنی و گروپەکانی دیکەی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە دێرەزوور بڵاوکردەوە.
قامیشلۆ
گروپی دیفاع وەتەنی و گروپەکانی دیکەی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە ٧ی ئابەوە هێرشەکانیان بۆ سەر کانتۆنی دێرەزوور ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ١١ هاوڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، گیانیان لەدەستدا، ئەنجومەنی ژنانی سووریا بەیاننامەیەکی دژی ئەم هێرشانە بڵاوکردەوە.
بەیاننامەیەک بە بەشداری پارتی دیموکراتی کوردی سووریا، پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان، پارتی بنیادنان و گەشەپێدانی سووریا، پارتی برایەتی کوردستان، پارتی یەکێتی سووریا، دەسەڵاتی نیشتمانی عەرەبی، پارتی پارێزگاران، یەکێتی کرێکارانی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، پارتی سەوزی دیموکرات، پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە شاری قامیشلۆ خوێندرایەوە.
"هەموو ساڵێک قەیرانی سووریا قووڵتر دەبێتەوە"
بەیاننامەکە لەلایەن مزگین زێدان، هاوسەرۆکی پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان خوێندرایەوە، تیایدا هاتبوو: ئەو هێرشەی گروپی دیفاع وەتەنی و حکومەتی دیمەشق لە دێرەزوور ئەنجامدرا، زۆربەی زیانلێکەوتووان منداڵ و ژنان بوون، دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە ساڵ لە دوای ساڵ قەیرانی سووریا بەرەو خراپتر دەڕوات بە پێی بەرژەوەندییە سیاسیەکانیان، هەوڵی دابەشکردنی ناوچەکە دەدەن.
هەرچی ڕوودەدات یان ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیکات، تەنها بۆ شکستپێهێنانی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری هاتۆتە بەرنامەی کارەوە، بۆیە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دێرەزوور جگە لە درێژەی شەڕی ساڵێک لەمەوبەر لەدژی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئیدارەی خۆسەر هیچی تر نییە.
با پێکەوە دەست پێ بکەین و بەرنامەی پتەومان هەبێت
ئەم کارە قەیرانی سووریا قووڵتر دەکاتەوە و هیواکانی سووریا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ هەمووان لەناو دەبات، ئێمە وەک ئەنجومەنی ژنانی سووریا داوا لە هەموو لایەک دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و پێویستە پلانی ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانە بە باشی بزانین، دەبێت یەکلاکەرەوە و تاکە دەست بین بۆ تێکشکاندنی پلانەکانیان.